خەبات مێدیا: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دانی بە ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە تیرۆری مۆرەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران نا.
نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێک لەگەڵ ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز, ڕۆڵی ئەو وڵاتەی لە کوشتنی بەرپرسان و مۆرەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران بە شێوەیکی ناڕاستەوخۆ پشتڕاست کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ووتی: کاتێک دەسەڵاتی ئاخوندی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ و لە لایەن هێزە نیابەتیەکانەوە، ئێمە دەکاتە ئامانج, دەبێ تاوانەکەی لە ناوخۆی ئێران بداتەوە.
ناوبراو ووتی: دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران گەندەڵ, پووکاو و لاوازتر لەو چتەیە کە خۆی ئەنوێنێت.