رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 31ی جۆزەردانی 1401 مەلا قادر قادری پێشمەرگەێکی دێرینی سازمانی خەبات لە ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد. خوالێخۆش بێ ملا قادر قادری کوڕی حاج عبدالله قادری خەڵکی دێی (کانی بەن) بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
جێگەی باسە مەلا قادر چەند ساڵ چەکی پێشمەرگایەتی سازمانی خەباتی لەشان بووە و لە سەر بڕیاڕی بۆ خزمەت بە گەلی کورد و سازمانی خەبات بەردەوام و سوور مایەوە.
بەبۆنەی کۆچی دوایی مەلا قادر قادری پرسە و سەەخۆشی بە کەس و کار و خەڵکی ناوچەکە ڕادەگەێنین و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سێبووری بە بنەماڵە وکەس و کاری ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون