خەبامێدیاØ› بە پێی سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی کوردستان، بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی شاکر بێهروز بۆ جارێکی دیکە سزای سێدارەدانی بۆ دەرچوو.
بەشی یەکەمی دادگای ئینقلابی ورمێ، ئەم زیندانیە سیاسیەی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ ئۆپۆزسیونی کوردی و وەستانەوە لە دژی دەسەڵات مەحکووم کردووە.
ئەم سزایە بۆ یەکەم جار پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لە لقی دووهەمی دادگای ئینقلاب دەرچوو، کە بۆ پێداچوونە بۆ دۆسیەکە دووبارە بۆ لقی یەکەمی دادگا ناردرا و ڕۆژی شەممە ۴ی پووشپەر لە دووایین بڕیاری دادگای ورمێ بە شێوەی ڕەسمی شاکر بێهروز سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.