خەباتمێدیا: دوو کۆڵبەری لاو خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناسناوی "عومەر عەبدی"32ساڵە وعوسمان ئەحمەدی 29 ساڵە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی سەر سنوور بریندار بوون و بۆ دەرمان گوازراونەتەو بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە.
هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی "ئەفشین" خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی سەر سنوور بریندار بوو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی مانگی ڕابردوو (جۆزەردانی 1401) لانی کەم 18 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بریندارن و سێ کەس لەم کۆڵبەرانەش گیانیان سپاردووە.
یەک لەم کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و دوو کاسبکاری دیکە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان سپاردووە.
هەروەها لە کۆی 15کۆڵبەرێک کە بریندار بوون 11کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان، 1کۆڵبەر بە هۆی لێدان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و سێ کۆڵبەری دیکە بە هۆی ڕووداوی سرووشتی بریندار بوون.