پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بێ ئاکام بوونی وتووێژەکانی بەرجام لە دەوحە

بێ ئاکام بوونی وتووێژەکانی بەرجام لە دەوحە

خەبات مێدیا: دەوری تازەی وتووێژەکانی بەرجام لە دەوحەی قەتەر بەبێ ئاکام کۆتایی پێهات.
دەوری تازەی وتووێژەکانی ڕێکەوتنی بەرجام لە دەوحە بێ هیچ پێشکەوتنێک کۆتایی پێهات و ڕژیمی ئێران و یەکیەتی ئورووپا بە بێ ڕاگەیەندنی کاتێکی دیاری کراو بۆ دەورێکی نوێی وتووێژەکان، ڕایانگەیاند کە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیەکانمان.
ئەنریکە مۆرا، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئورووپا، لە تویتێکیدا نووسی: بەداخەوە لەئێستادا هیچ پێشکەوتنێک کە گرووپی ڕێکخستنەکانی یەکیەتی ئورووپا چاوەڕوانی لێی هەبوو، وەدی نەهاتووە.
ئێمە بەخێراییەکی زیاتر بەردەوام دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ڕێکەوتنێکی گرێنگ بۆ پێشگرتن لە پەرەستاندنی چەکی ناوکەیی و هەروەها گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە.
جێی باسە کە وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکایش ئەوەی تەئید کرد کە وتووێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی لە دەوحە هیچ بەرەوپێشچوونێکی نەبووە.
ئەم وتەبێژەی وەزارەتی ئامریکا هەروەها لە پەیوەند بە وتووێژەکانی دەوحە وتی: زۆر بەداخەوەیەن لەوەیکە ڕژیمی ئاخوندی هیچ جوابێکی ئەرێنی بە یەکیەتی ئورووپا نەداوەتەوە.
ناوبراو هەروەها بەئاماژە بە دەست پێشخەری ئامریکا بۆ گەڕاندنەوەی خێرای بەرجام وتی: ڕژیمی ئاخوندی لەدەوحە هەر وەکوو ڕابردوو بابەتگەلێکی دوور لە بەرجامیان باس کرد، کە وادیارە ڕژیم ئامادە نیە لەسەر ڕێکەوتن یان لەناوبردنی بەرجام بڕیارێکی بنەڕەتی بدات.
هەر بەم حاڵە، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژیم، لە تویتێکدا وتی: لە بەردەوامی ڕەوتی وتووێژەکانی ڕێکەوتنی بەرجام، بۆچوون و پێشنیارەکانی ڕژیمی ئێران لەسەر بابەتگەلێکی بەجێ ماو باس کران و لایەنی بەرانبەریش تێبینیەکانی خۆی باس کرد.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی ئامریکایی لە وتووێژ لەگەڵ ئەکسیۆس، بە ئاماژە بەوەیکە دەوری تازەی وتووێژەکانی ڕێکەوتنی بەرجام لە قەتەر بێ هیچ پێشکەوتنێک کۆتایی هات وتی: ڕژیمی ئێران هیچ جوڵەێکی شیاوی لەخۆی نیشان نەداوە و تەنیا ئەو مەسەلە کۆنانەی کە لەچەند مانگی پێشوو چارەسەر کرابوو و هەروەها باسی بابەتگەلێکیان کرد کە هیچ پەیوەندیەکیان بە ڕێکەوتنی بەرجامەوە نیە.


2 ساڵ و 4 مانگ و 21 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بێ ئاکام بوونی وتووێژەکانی بەرجام لە دەوحە

بێ ئاکام بوونی وتووێژەکانی بەرجام لە دەوحە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن