پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

µی خەرمانان تا 30ی پووشپەڕ, ڕێگاو ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە ئازادی!!!

µی خەرمانان تا 30ی پووشپەڕ, ڕێگاو ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە ئازادی!!!

 






 

ماردین زاهدی:




مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێکۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ‌ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەکانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ‌ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ·۰۰ ساڵە کە لە لایەن ئەو دەسەڵاتانەی کە بە سەریان دابەش کراون, بە خراپترین شێوە چەوساوەو کۆمەڵکوژ دەکرێن و نەتەنیا هیچ مافێکیان لە بەڕێوەبەری ئەو وڵاتانەی کە تێدا دەژین نەبووە, بەڵکوو لە هێندێک لەو وڵاتانە حاشا لە بوونیان کراوەو مافێ شاروومەندیشیان پێ نەدراوە, کە ئەمە خۆی گەورەترین سەرکوت و چەوسانەوەیە بۆ میللەتی گەورەی کورد. لە ئێراندا گەلی کورد هەموو جۆرە زۆڵم و ستەمێکی لێ کراوەو بە بۆنەی بوونی ئەو دەسەڵاتە فاشیست و دیکتاتۆرانەی بەڕێوەبەری وڵاتەکە بوون, قەد تامی ئازادیان نەچێشتوە. هەر وەک ڕوونه ئەو زۆڵمانەش لە لایەن میللەتی کوردەو بێ وڵام نەماوەتەو بە درێژایی مێژوو کەسانێک توانیویانە لەگەڵ نەتەوەی خۆیان گروپ و حیزب و لایەنی جۆراجۆر دروست بکەن و بەرەنگاری خەیاڵی خاوی دژمن ببنەو و خۆڵقێنەری چەندین لاپەڕەی زێڕین لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کورد و کوردستان بن. نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی یەکێکە لەو ڕێبەرانەی کە بە تەرخان کردنی ژیانی خۆی لە ڕێگای موبارزەدا توانی بە جوانی بیسەلمێنێت کە دەکرێ بە ئیمان و باوڕ بە ڕێگای ڕاست, خۆ بە دوور گرتن لە ژیانێکی خۆش, هەڵبژاردنی ژیانێک کە بە تەواوی سەختی و مەینەتیە, بەڵام خەونی ئازادی نەتەوەو ڕزگار کردنی میللەت لە زەنجیری زۆڵم و چەوسانەوە وای کرد کە ئەو گەورە پیاوە ڕێگایەیک بگرێتە پێش کە هەزاران کەس ڕێبواری ڕێگاکەی و بیروڕاکەی بن. مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی لەدایک بووی ۳۰ی بانەمەڕی ساڵی ۱۳۰۶ی کۆچی خۆری لە شاری بانەیە کە هەر لە تەمەتی لاویەتی خۆیەو بڕیاری بوون لە ڕێگای ئازادیخوازی داو لە ساڵی ۱۳۲۲ کۆچی خۆری,لەتەمەنی ۱۶ ساڵیدا بووە ئەندامەتی کۆمەڵەی ژ_ک و یەکەم بڕیاری سیاسی خۆی بەمجۆرە دەستنیشان کرد. بەڕێز مامۆستا سەیید جەلال جگە لە پێشەوایەتی ئایینی دینی, چالاکیکی زۆری لە نۆژن کردنەوەی ئەدەبیاتی کوردی بوو و هاوکات لە گەڵ موبارزەی سیاسی هەوڵی زۆری بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە کلتوریەکانی دژمن داوە کە ئەمڕۆ چەندین مامۆستای زانکۆ بۆ پێشکەش کردنی تێزەکانی خۆیان لە ژیاننامەو بەرهەمە ئەدەبیەکانی بەڕێزیان کەڵک وەر دەگرن. مامۆستا سەیید جەلال بە هەست کردن بە زۆڵم و زۆری دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئێراندا, بوێرانە دژی ئەو ڕژیمە فاشیستە وێستاوەو بانگەوازی ڕزگاری میللەتەکەی لە دەستی زۆڵم ڕاگەیاند. هەر بە بۆنەی هەڵوێستە بەجێگەو خۆنەویستانەکانی, بەڕێزان خۆشەویستیکی زۆریان لە نێوان تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگە بوو و بڕیارەکانیان لە لایەن خەڵکەوە بە گەرمی پێشوازی لێ دەکرا. جەنابی مامۆستا سەیید جەلال لە شۆڕشی گەلان لە ساڵەکانی ۱۳۴۶ و ۱۳۴· بەشدار بوو ڕۆڵێکی سەرەکی لەو ڕاپەڕینانە گێڕا. هەروەها ڕۆڵ و نەقشێکی بەرچاوی لە ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی و شۆڕشەکانی ساڵی ۱۳µ·ی گەلانی ئێران و کوردستان گێڕاو پاشان بە هەست کردن و بینینی ماهیەتی دەسەڵاتی ئاخوندی, سەرەڕای بوونی چەندین کۆسپ و تەگەرەو ڕێگری لایەنەکانی دیکە, ڕێبەرایەتی دامەزراندنی سازمانێکی گرنگ و پێویست کە خاوەن سیستم و بیر و ڕایکی جیاواز و گشتگیر بوو, لە ڕۆژی µی خەرمانی ۱۳µ۹ مەشخەڵێکی هەڵگیرساند کە بوو بە ڕووناکی چاو و دڵی نەتەوەی کورد. گرنگترین بابەت بۆ ناو بردن لە هەر چەشنە کار و چالاکی, بوونی بەرهەم و دەستکەوتەکانە, تەنانەت لە باسی خەبات و موبارزە ئەگەر ئەو چالاکی و تێکۆشانە کاریگەری لە ژیانی خەڵک و بەگشتی بۆ ئازادی نەتەوەو نیشتمان نەبێ و بەرژەنەوندی خوازی تاکەکەسی یان لایەنگرانەی تێدا بێ، نەتەنیا ناکرێ وەک شۆڕشی ڕزگاریخوازی ناوی لێ ببەی بەڵکوو تەنانەت بە خەیانەتیش ئەژمار دەبێ. بناغەو ئەساسی دامەزراندنی سازمانی خەبات بە خۆنەویستی و فیداکاری ڕێبەری دڵسۆز و نیشتمان پەروەری سازمان بوو کە گیان و ماڵی خۆی و بنەماڵەکەی فیدای ڕێگەی ئازادی و ڕزگاری میللەتەکەی کرد. زانایی و بیر و هزری مامۆستا سەیید جەلال بە درێژایی تەمەنی خەباتی بوو کە زۆر زوو ماهیەتی ڕژیمی ئاخوندی بۆ دەرکەوت و هەرگیز نەکەوتە داوی وەعدەو فریوەکانی ئەو دەسەڵاتە خوێنڕێژە. مێژوو و لاپەڕەکانی حاشا هەڵنەگرن و سەلمێەنەری ئەو ڕاستییەن کە جەنابی مامۆستا سەیید جەلال کوڕەکانی خۆی لە پێش پێشمەرگەکانی سازمان دادەناو پاش شەهید بوونی کوڕی گەورەی, فەرماندەی لێهاتوو شەهید سەیید عەبدولکەریم حوسەینی, نەتەنیا کۆڵی نەدا بەڵکوو کوڕەکانی دیکەشی هەر پێشەنگی هێزکانی سازمان داناوە. بەڕێز سکرتێری گشتی ئیستەی سازمان, کاک بابەشێخ حوسەینی هەر وەک باوک و براکانی خۆی تەواوی ژیانی تەرخان کرد بۆ ئازادی و لەم ڕێگەیەشدا چەندین جار لە مەیدانی جەنگدا بریندار بووەو دەیان جار هەوڵ بۆ تیرۆری دراوە کە بەخۆشیەوە سەرەڕای بوونی چەندین شۆێنی فیشەک و تیکەو برینداری قورس لە جەسەتەیدا، ڕیزی خەبات و شۆڕشی بەجێ نەهێشتووەو پەیڕەوی هەر ئەو سیاسەتە دروستانەی کە پێوە بار هاتووە درێژە بەم ڕێگە پڕ بایەخە ئەدات. باوەڕی نەتەوە پەروەری و بیری بەرزی مامۆستا سەیید جەلال ڕۆژ لە دوای ڕۆژ جوانتر خۆی ئەنوێنێت و ئەو پلاتفورمه موبارزاتیانەی کە هێندێک لایەن بەرانبەری دەوێستان ئیستە بوەتە ئەساسێک بۆ پەیڕەو کردنیان. مێژوو دەیان بەڵگەی حاشا هەڵنەگری هەیەو بەرهەمەکانی ژیانی نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی توانیویانە ببن بە ڕێگایەکی هەتاهەتایی بۆ ڕزگاری گەل و نیشتمان چ لە ئەمڕۆ و چ بۆ داهاتووی ئازادی کوردستان لە دەستی نەیاران و دژمنانی مرۆڤایەتی. مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی لە ڕۆژی ۳۰ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۸۹ کۆچی خۆری و لە تەمەنی ۸۳ ساڵی پاش ۶µ ساڵ خەبات دژ بە دیکتاتۆر و بۆ ڕزگاری میللەتی کورد کۆچی دوایی کرد و بە جەستە ڕیزی خەبات و موبارزە دژ بە داگیرکەری بەجێ هێشت, بەڵام ژیانی پڕ بایەخی بوو به بناغەی ڕیگایەک کە هەتاهەتایە ڕێبازانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری بۆ مرۆڤایەتی ڕێبواری دەبن. هەزاران سڵاو له گیانی پاکی بەڕێزی و ڕێگای بەردەوام بێت.




2 ساڵ و 4 مانگ و 19 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

µی خەرمانان تا 30ی پووشپەڕ, ڕێگاو ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە ئازادی!!!

µی خەرمانان تا 30ی پووشپەڕ, ڕێگاو ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە ئازادی!!!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن