پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی خانەنشینان لەشارەکانی ئێران

خۆپیشاندانی خانەنشینان لەشارەکانی ئێران

خەباتمێدیا: بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن هەواڵدەرییەکان بڵاو بۆتەوە، خانە نشینان،لەشارەکانی ئێران دوبارە خۆپیشاندانیان کردووە.

ئەم خۆپیشاندانانە لە شارەکانی کرمان، هەمەدان، خوڕەمئاوا، ئابادان، ئێسفەهان، ساری، زەنجان،
ئەهواز، شوش، شوشتەر، دزفول، کەرەج وئەراک بەڕێوەچوو.

سەرەکییترین داواکاری خانەنشینان، بریتیە لە کەمبوونی حەقدەست و نەبوونی بەرانبەری ویەکسانی و هەر بەم مەبەستەش خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
هاوکات هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم پیشیان بە خۆپیشاندانەکە گرتووە و چەندین کەسیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ئامارەکان، خانەنشینان لە ساڵی ڕابردوو تا ئێستە زۆر جار خۆپیشاندانیان بۆ دەستەبەرکردنی مافەڕەواکانی خۆیان بەڕێوە بردووە و بە دروشمی "مەرگ ونەمان بۆ ڕەئێسی"، "ڕئێسی درۆزن"، "کوانێ قەول وقەرارەکانت"، بەشداری خۆپیشاندان ،بوون.


2 ساڵ و 4 مانگ و 18 ڕۆژ و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆپیشاندانی خانەنشینان لەشارەکانی ئێران

خۆپیشاندانی خانەنشینان لەشارەکانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن