خەباتمێدیا: هێزە دەریاییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئامریکا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشتەجێ کراون ڕایانگەیاندووە کە بەو کەسانەی کە لە هاتنی باری قاچاخی سپا ئاگاداریان دەکەنەوە،
تا بڕی 100 هزار دۆلار خەڵاتی نەختی ئەدەن.
وتەبێژی ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئامریکا نێشتەجێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست, لە لێدوانێکدا لەگەڵ هەواڵدەری "ئاسۆشیتدپرس" بێ ئەوێکە ئاماژە بکاتە ناوی ئێران ڕایگەیاند: ئەم خەڵاتە بەو کەسانە دەدرێت کە هەواڵ لەسەر چەک وچۆڵ، مادە هۆشبەرەکان و باری قاچاخی نایاسایی لە تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕابگەینن.
تیموتی هاوکینز: وتی بۆ ئەنجام دانی ئەم پرۆژەیە، کۆمەڵێک وڵامدەر (اپراتور) کە بە زمانەکانی عەرەبی،ئێنگلیزی و فارسی شارەزایی تەواویان هەیە، بۆ وڵامدانەوەی شارومەندان دیاری کراون وهێزە دەریاییەکانیش بەشێوەی ئۆنلاین بە زمانەکانی فارسی "دەری" و "پەشتوو" خزمەتگوزاری و ڕێنوینی دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان: حوسیەکان لە یەمەن لەماوەی ڕابردوو هەڕەشەیان لە گرووپێکی سەربازی نوێ کە لە لایەن ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئامریکا لە دەریای سوور ڕێکخراو بوون, کردووە، بەڵام تا ئێستە هیچ هێرشێک بۆسەریان ڕووی نەداوە.
شایانی باسە، بەپێی ڕاگەیاندنی ناوگانی پێنج، ئەم ناوگانەو هاوبەشەکانی، لەساڵی 2021 زایینی، 500 ملیۆن دولار مادەی هۆشبەریان لەناوچەکەدا دۆزیوەتەوە هەروەها دەستیان بەسەر 9 هەزار چەک وچۆڵ گرتووە کە سێ بەرانبەری دەستبەسەرداگرتنەکانیان لەساڵی 2020 بووە.
ڕاگەیاندنی ناوگانی پێنجی هێزەکانی دەریایی ئامریکا چەن ڕۆژ دوای بێ ئاکام بوونی وتووێژە ناوکەییەکانی ئێران و ئامریکا لە قەتەر و ئەگەری هاوکاری چەک وچۆڵ لەلایەن ئێران بە حوسیەکانی یەمەن ئەم بڕیارەی ڕاگەیاندووە.