پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لێبووردنی نێونەتەوەیی: نابێ تاوانبار ئەسەدولا ئەسەدی رادەستی ئێران بکرێتەوە

لێبووردنی نێونەتەوەیی: نابێ تاوانبار ئەسەدولا ئەسەدی رادەستی ئێران بکرێتەوە

خەباتمێدیا. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وریایی بە بلژیک دا سەبارەت بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ ڕادەستکرد،نەوەی تاوانباران

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەشێکی بەیاننامەکەی خۆی ئاگاداری دا لەوەیکە، ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوانە دەوڵەتی بلژیک و باقی وڵاتانی ئورووپایی پابەند نەبن بە بڕیارەکانیان بۆ سزادانی دەست و پێوەندەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەرکوتی نەیارانی ڕژیم لە دەرەوەی وڵات، مەترسی و هەڕەشەکانی ڕژیم دژ بە نەیارانی زیاد دەکات.
ئەم ناوەندەی مافی مرۆڤ هەروەها وەبیری هێنایەوە کە لەم ڕۆژانەی دواییدا هەواڵدەرییە نێودەوڵەتیەکان لەسەر زاری سەرچاوەی دیپلۆماتیکی ئورووپایی بەبێ ناو هێنانی ئەوانە ڕاپۆرتی ئەوەی بڵاو کردەوە کە ئامانج لە پەسەند کردنی ئەم پڕۆژە یاسایه لە پاڕلەمانی بێلژیک دابینکردنی بوارێکە بۆ ئاڵو گۆڕ و ڕادەست کردنەوەی گەورە ترۆریست، ئەسەدوڵا ئەسەدی، دیپلۆماتکاری ڕژیمی ئێران کە لە بێلژیک بە تاوانی چالاکی ترۆریستی بە بیست ساڵ زیندان مەحکووم کرا، لەگەڵ دوو هاووڵاتی ئورووپایی دوو ڕەگەزنامەییە کە لە ئێران بەشێوەیەکی نایاسایی لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون.
هەروەها هەندێک لە هەواڵەکان پێشتریش لەسەر زاری بەرپرسانی بێلژیکی ڕاپۆرتی ئەوەی دابوو کە ڕژیمی ئاخوندی هەوڵ دەدات کە زیندانیە ئورووپاییە دوو ڕەگەزنامەکان لە ئێران، لەوانە ئەحمەد ڕەزا جەلالی، وەکوو تاکتیکێک بۆ گەرەنتی ئازادی ئەسەدوڵا ئەسەدی بەکار بێنێت.
لێبوردنی نێو نەتەوەێی هەروەها لە بەیاننامەکەی خۆی تەئکیدی کردووە کە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە سەر پڕۆژە یاسای ڕادەستکردنەوەی تاوانباران، جارێکی دیکە زیادەڕەوییەکانی ڕژیمی ئێران لە گیران و زیندانی کردنی نایاسایی هاووڵاتیانی بیانی و دوو ڕەگەزنامەیی وەکوو ئامرازێک بۆ پێشگرتن لە جێبەجێکردنی دادپەروەری لەسەر بەرپرسانی ڕژیم لە وڵاتانی دیکەی پیشان داوە و ئەگەری بەدواداچوون و دادگایی کردنی دەست و پێوەند و بەرپرسانی ڕژیمی ئێران لە وڵاتانی دەرەوە لە داهاتوودا لاواز دەکات.
جێی ئاماژەیە کە ئەسەدوڵا ئەسەدی، دیپلۆماتکار تروریستی تەمەن 50ساڵەی ئێرانی کە لە سەفارەتی ڕژیمی ئێران لە ئۆتریش کاری دەکرد، تاوانبارە بەوەیکە مادەیەکی تەقینەوەی داوەتە بنەماڵەیەکی ئێرانی و دانیشتووی بێلژیک بۆ ئەوەی کۆنفڕانسی موجاهدینی خەلقی ئێران کە لە پاریس بەڕێوە چوو بکەنە ئامانج.


2 ساڵ و 4 مانگ و 14 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێبووردنی نێونەتەوەیی: نابێ تاوانبار ئەسەدولا ئەسەدی رادەستی ئێران بکرێتەوە

لێبووردنی نێونەتەوەیی: نابێ تاوانبار ئەسەدولا ئەسەدی رادەستی ئێران بکرێتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن