خەبات مێدیا :بڵاو بوونەوەی ناوی نوێ لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا شەوی چوارشەممە ، هەواڵی سەپاندنی کۆمەڵێک گەمارۆی نوێ بۆ سەر حکومەتی ئێرانی بەدواوە بوو.
ئەم وەزارەتخانەیە لە ڕاگەێندراوێک دا بڵاوی کردەوە کە ژمارەیەک لە کەس و ئەو کۆمپانیا گەلەی کە لە کۆمپانیا ڕواڵەتیەکان بۆ ئاسانکاری گواستنەوەو فڕۆشتنی نەوت و بەرهەمە پتڕۆشیمیەکانی ئێران کەڵکیان لێ وەرگیراوە گەماڕۆ دراون.
ناوی 2 کەس، 13کۆمپانیا و 2 کەشتی نەوت هەڵگر ڕۆیشتونەتە ڕەشنووسی گەمارۆ نوێیەکانی ئامریکا (SDN).
ناوی کەسەکان و کۆمپانیاکان و نەوت هەڵگرەکان بریتین لە:
مورتەزا رەجەبی ئیسلامی بە هۆی پێوەندی لەگەڵ کۆمپانیای بازرگانی نەوتی ئێران
مەهدیە سانچولی بە بۆنەی پێوەندی لەگەڵ کۆمپانیای بازرگانی نەوتی ئێران،
کۆمپانیای علی المØ·وع لتجاره البترول_جێگر لە ئەمارات_پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای پترۆشیمی تریلیانس،کۆمپانیای راشین اقیانوس شرق_جێگر لە ئێران _بە پێی یاسای ژمارە 13864
کۆمپانیای پتڕۆشیمی جەم، جێگر لە ئێران _بە هۆی پێوەندی لەگەڵ کۆمپانیای بازرگانی پێترۆشیمی ئێران. کۆمپانیای پیشە سازی جێگر لە هۆنگ کۆنگ بە هۆی پێوەندی لەگەڵ کۆمپانیای پیشەسازی پێترۆشیمی کەنداوی فارس ، کۆمپانیای نەوتی ئەستێرەی کەنداوی فارس جێگر لە ئێران بە پێی بریاری جێبەجێیی 13846
کۆمپانیای پتروکیک جێگر لە ئەمارات بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ نەوتی بێهران
کۆمپانیای TRUONG PHAT LOC SHIPPING_جێگر لە ویێتنام بە پێی بڕیاری جێبەجێیی 13846
کۆمپانیای زاگرۆس تەرابەران ئاریا جێگر لە ئێران بە پێی بڕیاری جێبەجێیی 13846
کۆمپانیای پتروگات جێگر لە ئیمارات بە هۆی پێوەندی لەگەڵ کۆمپانیای بازرگانی نەوتی ئێران
نەوت هەڵگری BS BRAVO بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای PHAT LOC SHIPPING TRADING TRUONG
نەوت هەڵگری SUMMER 5 بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ LOC SHIPPING TRADING TRUOG PHAT