خەباتمێدیا: گێڕانەوەی گەمارۆکان بۆسەر رژیمی ئێران، بەربەستی دروست کردوە لە یارمەتی دانی 700ملیۆن دۆلار بۆ حیزبوڵڵای لوبنان. هاوئاهەنگ کردنی هەنگاویەکان دژی رژیم
خەباتمێدیا: گێڕانەوەی گەمارۆکان بۆسەر رژیمی ئێران، بەربەستی دروست کردوە لە یارمەتی دانی 700ملیۆن دۆلار بۆ حیزبوڵڵای لوبنان. هاوئاهەنگ کردنی هەنگاوەکان دژی رژیمی ئاخوندی لە وەزارەتی درەوەی ئەمریکا ووتی: هەمووساڵێک رژیمی ئێران نزیکەی 700ملیۆن دۆلار هاوکاری حیزبوڵڵای لوبنان دەکات و گەڕانەوەی گەمارۆکان پێشی بەو کارە گرتووە. برایان هۆک ووتی:ئەو پارەیەی کە یەک چەکداری حیزبوڵڵا وەری دەگرێ زۆر زیاترە لەو پارەیەی کە یەک ئاگر کوژێنەوە لە ئێران وەری دەگرێ. ناوبراو هەروەها ووتی:پەیامی ئێمە بۆ دەوڵەتی لوبنان ئەوەیە کە بڵێین حیزبوڵڵا رێکخراوێکی ترۆریستیە و ژیانی خەڵکی لوبنانی بە بارمتە گرتوە. یارمەتی ماڵی رژیمی ئێران بۆ لەناو بردنی دیمۆکراسی رۆژئاواییە.
مایک پەمپێئۆ ووتویەتی.حیزبوڵڵای لوبنان بە بودجەی رژیمی ئاخوندی ئێران بۆ نابوودی دیمۆکراسی رۆژئاوایی دروست کراوە. ئەو لە بارەی قەیرانی یەمەنیشەوە ووتی:هێزە چەکدارە حوسیەکان بەبێ هاوئاهەنگی ئێران هیچ کارێک ناکەن. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتی سەفەرەکەی بۆ لوبنان ووتی بەبێ گرنگیدان بەوەی کە حیزبوڵڵا لە لوبنان لەوانەیە خۆی کردبێتە بەشێک لە دەوڵەت،دەبێت بڵێین حیزبوڵڵا تەنهاو تەنها رێکخراوێکی تیرۆریستیە. بە پێی راپۆرتی دەنگی ئەمریکا،یەکێک لە هەواڵنێرەکان لە پەمپێئۆی پرسیبوو:بە هەر حاڵ حیزبوڵڵا بەشێکە لە دەوڵەتی لوبنان، مایک پەمپێئۆ لە جواب دا ووتبووی:حیزبوڵڵای لوبنان سازمانێکە کە بە هەزینەی حکومەتی ئێران و بە نیەتی لە ناوچوونی ئیسڕایل و تەنانەت ئەگەر بە دیاری کراوی سەرنج بدەن، بۆ لەناوچوونی دیمۆکراسی رۆژئاوایی لە وانەش نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دروست بوە.