پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی بەکار هێنانی باندە تاوانبارەکان لەلایەن سپای ترۆریستی پاسداران

بەردەوامی بەکار هێنانی باندە تاوانبارەکان لەلایەن سپای ترۆریستی پاسداران

خەبات مێدیا: بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیل دەڵێت، سپای ترۆریستی پاسداران بۆ سەرکوتی خەڵک دەستی داوەتە بەکار هێنانی باندە مافیا و تاوانبارەکان.

بەرپرسێکی باڵای ئەمنی ئیسرائیل بە ئێران ئینتێرناشناڵی وتووە کە بەکار هێنانی باندە تاوانبارەکان بەشێکە لەو هەنگاوانەی کە سپای ترۆریستی پاسداران بۆ ئەنجامدانی کردەوەی ترۆریستی لە وڵاتە جیا جیاکان لەوانەش وڵاتی تورکیا بەرێوەی ئەبات .
ئەم بەرپرسەی ئیسرائیل وتی: بەکار هێنانی ئەم باندە تاوانبار و مافیانە لە ساڵەکانی ڕابردوو بەشێک بووە هەنگاوە قێزەونەکانی سپای ترۆریسی پاسداران بۆ چالاکی ترۆریستی لە وڵاتە جیاجیاکان لەوانە لە وڵاتی تورکیا.
جێی باسە کە ئەم بەرپرسە هەروەها تەئکیدی کردەوە کە هێزەکانی سپای ترۆریستی قودس و ناوەندی ئیتلاعاتی پاسداران لە تورکیا، ئامریکای باشوور و قوبرس لە تاوانباران، باندە مافیاکان، قاچاخچیەکانی مادەی هۆشبەر و تەنانەت تاوانبارانی ئاسایی، بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانەی خۆیان مەبەستیانە بەکاریان دێنن.
هەر لەسەر ئەم بابەتە هەواڵدەرییەکانی تورکیا ئیدعای ئەوەیان کردووە کە ئەم کەسە گیراوانە لەمانگی پێشوو کە ویسبوویان هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بکەنە ئامانج، پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئیتلاعاتی رژیمی ئێران نەبووە و لەلایەن مافیایەکی ئێرانی بەڕێوە دەچوو.
هەروەها بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی مافیاکان لە ئێران دەژی و لەگەڵ ئەم کەسانە لەڕێگەی واتساپ لە پەیوەندیدا بووە.


2 ساڵ و 4 مانگ و 11 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی بەکار هێنانی باندە تاوانبارەکان لەلایەن سپای ترۆریستی پاسداران

بەردەوامی بەکار هێنانی باندە تاوانبارەکان لەلایەن سپای ترۆریستی پاسداران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن