شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەرکردنی حەوت مامۆستای زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان بەبۆنەی بەشداری لە هەڵپەڕکێ

دەرکردنی حەوت مامۆستای زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان بەبۆنەی بەشداری لە هەڵپەڕکێ

خەباتمێدیا: حەوت مامۆستای زانکۆی پزیشکی کرماشان, بە تۆمەتی "بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی هەڵپەرکێ" لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی خوێندنی خوێندکارانی ئەم زانکووە لە کار دەرکران.
سەرچاوەی هەواڵدەری مافی مرۆڤی هێرانا, هۆکاری دەرکردنی ئەم مامۆستایانەی هەڵپەرکێ تێکڵاوی ژن و پیاو و خراپی باری حیجاب لە ڕێوڕەسمەکە ناو برد.
ماوەێک پێش ویدیوێک لە هەڵپەرکێی تێکەڵی خوێندکارانی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان, لە جەژنی کۆتایی هاتنی خۆێندن, چەند کەسێک لە خوێندکارەکانی ئەم زانکۆیە کە لە ۱۱ی جۆزەردان بەڕێوەچوو, لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرابوویەوە.
پێوەندییە گشتیەکانی ئەم زانکۆیە بڵاوبوونەوەی ئەو ویدیویەی مەحکووم و وەکوو "تێکشکاندنی هێڵی سوور" ناو لێ بردووەو وتوویە ئەم ڕێوڕەسمە بەبێ ئیجازە بەڕیوە چووە.


2 ساڵ و 4 مانگ و 12 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەرکردنی حەوت مامۆستای زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان بەبۆنەی بەشداری لە هەڵپەڕکێ

دەرکردنی حەوت مامۆستای زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان بەبۆنەی بەشداری لە هەڵپەڕکێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن