شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاشکرا کردنی پیلانە تێروریستییە پووچەڵکراوەکانی ڕژیمی ئاخۆندی لەتورکیە

ئاشکرا کردنی پیلانە تێروریستییە پووچەڵکراوەکانی ڕژیمی ئاخۆندی لەتورکیە

خەباتمێدیا: مانگێک دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک لە سەر پیلانگێڕیی تێروریستی ڕژیمی ئاخۆندی ڕۆژنامەیەکی تورکی وێنەی پووچەڵکردنەوەی ئەم پلانەی بڵاو کردەوە.
هاوکات،ڕۆژنامەی "سەباح" لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی 19ی پووشپەڕ بڵاوی کردوەتەوە، لەگەڵ ئاماژەدان بە دەستبەسەر کردنی 8 تێرۆریستی ڕژیمی ئاخۆندی لە ئیستانبول لە مانگی جۆزەردانی ڕابردوو لە لایەن دەزگای "میتی تورکیە" وێنە وناسنامەی ئەو تێرۆریستانە وپووچەڵکردنەوەی پلانە
تێرۆریستییەکەی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی سەباح،

تیرۆریستەکان لەلایەن یەکەیەکی سوپای تێرۆریستی پاسداران ڕەوانەی ئیستانبول کراوە بۆئەوەی تۆڵەی ئەفسەرەکانی سوپا وزانا وبەرپرسەکانی ڕژیمی ئاخۆندی بکەنەوە کە لە ماوەی ڕابردوو ئێسرائیل لە نێو خودی ئێران کوشتوونی.

هەروەها ڕۆژنامەی "سەباح" بەبڵاوکردنەوەی وێنە و وردەکارییەکانی چۆنیەتی پووچەڵکردنەوەی پلانە تێرۆریستییەکەی ڕژیمی ئاخۆندی نووسیویەتی کە ئەندامانی تیمی تیرۆرەکەی ڕژیمی ئاخۆندی لەو هۆتێلەدا ماونەتەوە کە کونسوڵی پێشووی ئێسرائیل وکۆمەڵێک گەشتیاری ئێسرائیلی لە گەڕەکی بی ئۆغڵووی ئیستانبوڵی تورکیا ماونەتەوە.

لەدڕێژەی ڕاپۆرتەکەی سەباحدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەسەڵاتدارانی ئەمنی تورکیا شوێنی نیشتەجێبوونی ئێسرائیلییەکانیان لە هۆتێلەکە گۆڕیوە بەبێ ئەوەی گرووپی تێرۆریستییەکەی ڕژیمی ئاخۆندی ئاگاردار بن.


2 ساڵ و 4 مانگ و 10 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاشکرا کردنی پیلانە تێروریستییە پووچەڵکراوەکانی ڕژیمی ئاخۆندی لەتورکیە

ئاشکرا کردنی پیلانە تێروریستییە پووچەڵکراوەکانی ڕژیمی ئاخۆندی لەتورکیە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن