خەبات مێدیا: دادگای سوئید سزای هەتاهەتایی بۆ سەر حەمید نوری, دادیاری پێشووی قوەی قەزاییە کە ڕۆڵێکی کاریگەر و سەرەکی لە ئیعدامەکانی زیندانیای دەهەی شەستی هەبوو پشتڕاست کردەوە.
دادستانی سوئید پێشتر خوازیاری ئەم سزایەو بۆ سەر حەمید نوری بە تۆمەتی پێشێل کردنی یاساکانی نێونەتەوەیی, جینایەتی چڕی جەنگی و کوشتنی بە ئەنقەست بوو.
حەمید نوری, دادیاری پێشووی قوەی قەزائیە حکومەتی ئاخوندی ئێران کە لە ئێعدامە بەربڵاوەکانی زیندانیانی سیاسی دەهەی شەست ڕۆڵی هەبوو, لە خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۸ کۆچی خۆری و لە کاتی سەفەر بۆ وڵاتی سوئید دەسبەسەر و لە بەشی قەزایی ئەم وڵاتە مەحکەمە کرا.