پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

باڕودۆخی قەیراناویی گۆلی ورمێ

باڕودۆخی قەیراناویی گۆلی ورمێ

 

 


خەباتمێدیا: بارودۆخی قەیراناویی گۆلی ورمێ بە هۆی کەمتەرخەمی دەسەڵات و کەمبوونەوەی بارین ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و چاوەڕێ ناکرێ کە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێ.



هاوکات بەرپرسانی پارێزگای ورمێ، دەیانهەوێ هەموو چاڵاوەقووڵەکان کە لەلایەن خەڵکی گوندەکانی نزیک بەم دەریاچەیە هەڵکەندراوە، پڕ بکەنەوە.



بە پێی ڕاپۆرتەکان پانتایی دەریاچەی ورمێ، بە هۆی کەمبوونەوەی باران و نەبوونی بەرنامەیەکی داڕێژراو لە ماوەی مانگی سەرماوەزی ساڵی 1401، لە چاو ساڵی ڕابردوو هەر ئەم کاتانە، 242 کیلۆمەتر کەم بۆتەوە.



لەلایەکی دیکە بە پێی وتەی بەرپرسانی پارێزگای ورمێ، بڕی پارەیەکی دیاریکراو لەلایەن دەسەڵات بۆ زیندووکردنەوەی ئەم دەریاچەیە دیاری نەکراوە و ئەمە دەبێتە هۆی وشکبوونی گەورەترین دەریاچەی سوێری جیهان و لە ئەگەری وشکبوونی ئەم دەریاچەیە ، گەورەترین قەیرانی ژینگەیی لە ناوچەکەدا ڕوو دەدات و دەبێتە هۆی گواستنەوەی زۆرەملێی خەڵکی ناوچەکە و هەزاران میلیارد دۆلار، خەساری ئابووری لێ دەکەوێتەوە.


2 ساڵ و 4 مانگ و 5 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

باڕودۆخی قەیراناویی گۆلی ورمێ

باڕودۆخی قەیراناویی گۆلی ورمێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن