پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەی بۆمب وکوشتنی چەندین نەفەر لە سپای تێرۆریستی پاسداران

تەقینەوەی بۆمب وکوشتنی چەندین نەفەر لە سپای تێرۆریستی پاسداران

خەباتمێدیا: چەندین کەس لە ئەندامانی سپای تیرۆریستی پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری ورمێ کوژران.
بەپێی هەواڵەکان، لە ڕێگەی هاتووچۆی ئۆتۆمۆبێلەکانی سپای ترۆریستی پاسداران، (بەرزاییەکانی سنووری ورمێ) بۆمبێکی چێنراوە ب ئۆتۆمۆبێلێکی سپا دەتەقێتەوە.
شایانی باسە، چەند کەسێک کە لە ناو ئەم ئۆتۆمۆبیلەدا بوون دەکوژرێن و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون و گۆزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەم تەقینەوە ساعەت 12ی نیوەڕوی ڕۆژی شەممە 25ی پووشپەڕی 1401 لە دەوروبەری بنکەی
سپای تێرۆریستی پاسداران(بەرزاییەکانی مەرزێ) نزیک بە گوندی "جوجەهی" ڕووی داوە و
تا ئێستە هیچ لایەنێک بەرپرسیاری ئەم تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە و ژمارەی کوژراوان و بریندارەکان دیار نیە.


2 ساڵ و 4 مانگ و 2 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تەقینەوەی بۆمب وکوشتنی چەندین نەفەر لە سپای تێرۆریستی پاسداران

تەقینەوەی بۆمب وکوشتنی چەندین نەفەر لە سپای تێرۆریستی پاسداران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن