جەماوەری تێکۆشه‌ری کوردستان!
ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران!
دوانزە ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، ڕابه‌رو سه‌رکرده‌یه‌کی زانا و که‌م وێنه‌و تێکۆشه‌ر و دڵسۆز‌و وه‌فاداری ناو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کە زیاتر لە نیو سه‌ده له خه‌بات و تێکۆشانی نه‌پساوه‌ی هەبوو، له‌ده‌ست دا.
کۆچی دوایی مامۆستا و ڕێبەری زانامان لە 30 پووشپەری ساڵی 1389 کۆچی خۆری خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ جوڵانەوەی مافخوزانەی خەڵکی کوردستان و شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر ڕژیمی حەق نەبیست و دیکتاتۆری ئاخوندەکان لە ئێرانداو هەروەها خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.
تێکۆشانی سیاسی و شۆڕشگێڕی جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لالی حسینی، بۆ ڕزگاری و بۆ گه‌یشتنی گه‌لی کورد به‌ئازادی سه‌رچاوه‌ی گرت و به درێژایی ژیانی، هه‌موو توانا و به‌هره و ئه‌زموونه‌کانی بە پێشه‌وایی و ڕێبه‌ری کردنی دڵسۆزانەی، خسته خزمه‌ت گه‌شه‌کردنی بواری نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاری میلله‌تی کورد.
مامۆستا بۆ کۆتایی هاتن بە زوڵم و چه‌وسانه‌وه و به‌ره‌وپێش بردنی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد و ئازادی خوازان له ئێران و کوردستان دا دەستی لە هەموو ژیانێکی ئاسایی هەڵگرت. مامۆستا شێخ جه‌لال حوسەینی لە ماوەی دەسەڵاتی پاشایه‌تی یەکێک لە پێشڕەوان و تێکۆشەرانی دژ بەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە بوو، هەروەها لە دوای هاتنە سەر حوکمی ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی ئاخوندی، لە بەرانبەر زوڵم و غەدری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره له جه‌ماوه‌ری کوردستان، تێکۆشاو هیچ کات سەری بەرزی بۆ دیکتاتۆران و ستەمگەران، لە هەر پێگەو جێگه‌یه‌ک دا بووبن دانەنەواند. مامۆستای ڕێبه‌رمان هەمیشە لە بەرانبەر ستەمکاران و چەوسێنەراندا خەباتی کردوە و دڵسۆزی هەموو ئازادیخوازێک بووە، تەنانەت ئەگەر ئەو ئازادیخوازە موخالفی بیروباوەڕەکەشی بووبێ.
تێکۆشه‌ران و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات!
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ژێر ڕێنمایی و ئه‌زموون و حیکمه‌ت و دونیا بینی و شارەزایی مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی لە پێکهاتەی کۆمەڵگەی کوردەواری، سوارچاکی و ئاڵاهەڵگری کوردایه‌تی و ئازادیخوازی بوەو له له‌مه‌یدانی موباره‌زه و تێکۆشان دا نه‌خش و ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕاوە.
تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات!
پێویسته هه‌موومان، لە دوازهههمین ساڵیادی کۆچی ئەو ڕێبەرە خۆنەویست و گەل خۆشەویستە دا به نوێکردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ڕۆحی به‌رزی مامۆستا شێخ جه‌لال و شه‌هیدانی سورخهڵاتی گه‌له‌که‌مان و سازمانی خەبات، زیاتر درێژه به‌خه‌بات و تێکۆشان بده‌ین و له‌پێناو سیاسه‌ت و ڕێبازی سازمانی خه‌بات دا دڵسۆزانه تێ بکۆشین و بۆ هینانە دیی ئامانجی شەهیدان و ئامانجی مامۆستا شیخ جەلال حوسەینی ڕێبەری زانامان، بۆ ئازادی گەلی کورد تێ‌بکۆشین و ئه‌م ڕێبازه که ڕێبازی پاکی کوردایه‌تیه، بە هێزتری بکه‌ین و گه‌شه‌ی پێ بده‌ین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی