خەبات مێدیا: ڕیچارد مۆر، بەرپرسی ناوەندی زانیاری نەهێنی بەریتانیا دەڵێت بڕوا ناکەم خامنەیی پێبەندی وتووێژەکانی بەرجام بێت.
بەرپرسی ناوەندی زانیاری نەهێنی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی ئەمنیەتی ئێسپەن لە ویلایەتی کلۆرادۆی ئامریکا وتی: من نەگەیشتوومەتە ئەو قەناعەتەی کە نزیک بووبێتینەوە لەخاڵێکی دیاری کراو و بڕوا ناکەم ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی بیەوێت بگاتە ڕێکەوتن.
ناوبراو هاوکات بەبیری هێنایەوە، کە ڕژیمی ئاخوندی لە لایەکی دیکەوە نایەوێت کۆتایی بە وتووێژەکان بێنێت، لەوانەیە لە ئەنجامدا ماوەیەک ئەم خەونە بەردەوام بێت.
هەروەها ڕیچارد مۆر وتی: من وا دەزانم ڕێکەوتن لەسەر مێزە و بابەتی یەکێتی ئورووپا و دەوڵەتی ئامریکا لەم بارەوە بەتەواوی دیارە و بەدوور نازانرێت کە چین و ڕووسیا بیانەوێت لەم بارەوە ڕێگری بکەن. بەڵام بەم حاڵەوە بڕوا ناکەم کە ڕژیمی ئێران بەدوای ئەو بابەتەوە بێت.
هەروەها بێنی گێنتس وەزیری بەرگری ئیسراییل لە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی ئێسپەن وتی: ئەگەر پێویست بکات وڵاتەکەی وەکوو کۆتا ڕێگە چارە توانایی پێویستی نیزامی بۆ پێشگرتن لە دروست کردنی چەکی ناوکەیی لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە هەیە. ئایا ئێمە دەتوانین ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدەین؟ بڵێ.
ئایا ئێمە خەریکی دروست کردنی ئەم تواناییەین؟ بەڵێ.
ئایا دەبێت وەکوو کۆتا ڕێگە چارە پەنای بۆ ببەین؟ بەڵێ.
و هیوادارم ئامریکاش پشتگیریمان بکات.