شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لێکۆڵینەوەی ئیسرائیل لە بەرپرسێکی باڵای دیکەی سپای پاسداران

لێکۆڵینەوەی ئیسرائیل لە بەرپرسێکی باڵای دیکەی سپای پاسداران

 

 


خەبات مێدیا: موساد لێکۆڵینەوەی لە بەرپرسێکی باڵای سپای ترۆریستی پاسداران بەناو یەدوڵڵا خدمەتی کرد.



 



بەپێی ئەو زانیایانەی بڵاو بۆتەوە، بەرپرسێکی دیکەی باڵای سپای ترۆریستی پاسداران ناسراو بە یەدوڵڵا خدمەتی، لە ئێران کەوتووەتە ژێر لێکۆڵینەوەی ئەفسەرانی موساد و لەم لێکۆڵینەوە چەند سەعاتیەدا زانیاریگەلێکی لەسەر گواستنەوەی چەک و چۆڵ بۆ سووریا، عێراق، لوبنان و یەمەن ئاشکرا کردووە.



ناوبراو لە ویدیۆیەک کە لەم لێکۆڵینەوەدا زەبت کرابوو، پشت راستی کردۆتەوە کە ڕۆڵی هەبووە لە ئامادە کردن و پشتیوانی سپا و پەیوەندی لەگەڵ عەلی ئەسغەر نەورۆزی فەرماندەی ئەو بەشە هەبووە. هەروەها پەشیمانی خۆی لە چالاکی ناردنی چەک وچۆڵ بۆ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی دەبڕی و داوای لە هاوکارەکانیشی کرد کە واز لەو کردوە قێزەونانە بێنن.


2 ساڵ و 4 مانگ و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێکۆڵینەوەی ئیسرائیل لە بەرپرسێکی باڵای دیکەی سپای پاسداران

لێکۆڵینەوەی ئیسرائیل لە بەرپرسێکی باڵای دیکەی سپای پاسداران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن