رۆژی شەممە 2ی گەلاوێژی 1401ی هەتاوی، لە برلینی پێتەختی ئاڵمان گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەژێر ناوی "بۆ ئازادی" "بەرەو ئازادی" و یەکانگیری لەگەڵ مقاومەت و راپەرینی خەڵکی ئێران بەرێوەچوو.
لەم گردبوونەوەیەدا کە لەلایەن دەفتەری شۆرای ملی مقاومەتی ئێران لە برلین بەرێوەچوو خانم مریەمی رەجەوی و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و پارلمانتێری ئاڵمانی پەیامیان پێشکەش کرد.
لەم گردبوونەوەو رێپێوانە جەماوەریەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی و ئێرانیانی ئازادیخواز بەشداربوون کە چەندین دروشمیان دژ بە رژیمی ئاخوندی و سیاسەتی سەرکوتی ئەو دەسەڵاتە لە ئێران و سیاسەتی سات و سەودای بلژیک لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە بەرز کردەوە.
شایانی گوتنە ژمارەیەک لە بەرپرس و ئەندامانی کومیتەی ئاڵمانی سازمانی خەباتی کوردستان ئێران بەشداری چالاکانەیان لەو گردبوونەوە و رێپێوانەدا کرد.