پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاوێژی وەزیری بەرگری ئیسرائیل و ڕاوێژکاری ئەمنیەتی ئامریکا لەسەر هەڕەشە ناوکەییەکەی ڕ

ڕاوێژی وەزیری بەرگری ئیسرائیل و ڕاوێژکاری ئەمنیەتی ئامریکا لەسەر هەڕەشە ناوکەییەکەی ڕ

بێنی گێنتس، وەزیری بەرگری ئیسراییل و جەک سالیوان، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی ئامریکا، دوای دیدار و چاوپێکەوتن لە کۆشکی سپی لەسەر هەڕەشە ناوکەییەکانی ڕژیمی ئێران و بشێوی درووست کردنی ڕژیمی ئێران لەناوچەکە وتووێژیان کرد.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئیسراییل، ئەم چاوپێکەوتنە زیاتر لەسەر هەڕەشە ناوکەییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر ناوچەکەیە.
جێی ئاماژەیە کە وەزیری بەرگری ئیسراییل لەم دیدارەدا تەئکیدی لە زەروورەتی هاوکاری نزیک بوونەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئامریکا بۆ ئامادەکردنی سیناریۆ جۆراوجۆرەکانی داهاتوو لە پەیوەند بە ڕژیمی ئێران کردەوە.
هەروەها بێنی گێتس لە تویتێک دا نووسیویەتی: لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتیمانی ئامریکا لەسەر هەڕەشە بەردەوامەکانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ جیهان، ناوچەکە و ئیسرائیل لە لایەن بەرنامە ناوکەییەکەی و پێشێلکارییەکانی ڕژیم لەلایەن هێزە چەکدارەکانی، هێرشی سایبەری و هەروەها ڕێگاکانی دروست کردنی بەرەیەکی یەکگرتوو دژ بە گەورەترین هێزی ناسەقامگیری ناوچەکە، وتووێژمان کرد.
دوولایەن هەروەها لەسەر گەشتەکەی جۆبایدێن بۆ ئیسراییل و ئەو هەنگاوانەی بۆ پتەو کردنی هاوکاری ئامریکا و ئیسراییل و پەرە پێدانی پەیوەندیە ناوچەییەکان هەڵگیراون وتووێژیان کرد.
شایەنی باسە کە، دیداری شاندی سەربازی ئیسراییل لە ئامریکا لەدوای گەشتەکەی جۆبایدێن بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەحاڵێکدا ڕوو دەدات کە بە پێی ڕاپۆرتی کاناڵ 12ی ئیسراییل، بڕیارە دوو وڵات لە مانگی داهاتوو لە مانۆڕێکی هاوبەشی بەرفراوان، هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناوکەییەکانی ڕژیمی ئێران هاوشێوە سازی بکەن.
ئەم کردەوە لەحاڵێکدا ڕوو دەدات کە وتووێژەکانی بەرجام بێ هێچ ئەنجامێکی دیاری کراو کۆتایی پێهاتووە.


2 ساڵ و 3 مانگ و 27 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاوێژی وەزیری بەرگری ئیسرائیل و ڕاوێژکاری ئەمنیەتی ئامریکا لەسەر هەڕەشە ناوکەییەکەی ڕ

ڕاوێژی وەزیری بەرگری ئیسرائیل و ڕاوێژکاری ئەمنیەتی ئامریکا لەسەر هەڕەشە ناوکەییەکەی ڕ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن