خەبات مێدیا: نرخی هەڵاوسانی شت ومەک لە ئێران %90بەرزبووەتەوە.
ناوەندی ئاماری ئێران لە نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی هەواڵی لە هەڵاوسانی 90.2لەسەدی شت ومەکە خۆراکیەکان لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەچاو پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو دا.
ڕژیمی ئێران جۆزەردانی ئەمساڵ نرخی هەندێک لە مادە خۆراکیەکانی وەکوو، ئارد، ڕۆن، مریشک، هێلکە و هەروەها شیر و پەنیری بەشێوەیەکی بەرچاو گران کرد و ڕایگەیاند تایبەتمەندی نرخی دراوی 4200تمەنی بۆ هاوردە کردنی ئەم شتانە نەیتوانیوە ڕێگە بۆ پاراستنی نرخەکان بکاتەوە.
بەم حاڵەوە، ڕاپۆرتی نوێی ناوەندی ئامار نیشان دەدات ڕێکاری نوێی ڕژیم نەیتوانیوە پێش بە بەرزبوونەوەی نرخی مادە خۆراکیەکان بگرێت، بەشێوەیەک کە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، جارێکی دیکە ماده خۆراکیەکان لەچاو مانگی جۆزەردان بە وتەی ناوەندی ئامار نزیک بە 6 لەسەد بەرز بووەتەوە. هەر چەند ڕاپۆرتە مەیدانیە ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێران نیشان دەدەن بەرز بوونەوەی نرخی مادە خۆراکیەکان دەبێت زیاتر لەوە بێت کە ناوەندی ئامار ڕایدەگەیەنێت.
لە ئامارکانی ناوەندی ئاماری ڕژیم بەم شێوەیە دێت کە نرخی هەموو مادە خۆراکیەکان جوێ لە شووتی لە مانگی جۆزەردان لەچاو مانگێک پێش ئێستا زیادی کردووە. زیاتر لەم بارەوە: بەرز بوونەوەی نرخی مادە گشتیە خۆراکێەکان لە ئێران نێوان 25هەتا 250لە سەد لە یەک مانگدا بووە.
ناوەندی ئامار لە ڕاپۆرتی نوێی خۆیدا کە ڕۆژی شەممە یەکی خەرمانان لەو سایتە بڵاو کراوەتەوە دەڵێت لە کۆی هەڵاوسانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵلەچاو مانگی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نزیک بە 54لەسەد بووە و نرخی مادە خۆراکیە سەرەکیەکان و خواردنەوەکان لەنێوان 50 بۆ 293 لەسەد بەرز بووەتەوە. بەڵام بەگشتی، بەرزبوونەوەی مادە خۆراکی و خواردنەوەکان نێوەنجی 87لەسەد بووە.
هەروەها بەپێی وتەی ئەم ڕاپۆرتە نرخی خانوو و نرخی کرێ خانوو لە پووشپەڕی ئەمساڵ لەچاو مانگی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کەمتر لە32 لەسەد بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. لە حاڵێکدا کە عەبدوڵا ئەوتادی، ئەندامی یەکێتی ڕاوێژکانی خانوو بەرە جۆزەردانی ئەمساڵ ڕایگەیاند کە تەنیا لە سێ ساڵی ڕابردوو، کرێ خانوو 300 لە سەد بەرز بووەتەوە.