خەبات مێدیا: رۆژی یەکشەممە 2ی گەلاوێژی 1401ی کۆچی خۆری، کومیتەی ئاڵمانی سازمانی خەبات بە ئامادەبوونی بەرپرسان و ژمارەیەک لە ئەندامانی کومیتە کۆبوویەوە.
لەو کۆبوونەوەدا باس لە سەر کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە سازمانی خەبات و ئەرکی کومیتە و ئەندامانی سازمان لە وەڵاتی ئاڵمان کرا و لە ئەنجامدا خشتە و چۆنیەتی کاری کومیتە هەتا کۆبوونەوەی داهاتوو دیار کرا.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوە بۆ پێکهاتەی کومیتە کرا و بە گفتگۆ و لێکدانەوەی چۆنیەتی قەوارەی کومیتە، دەستەیەکی نوێ بۆ بەرێوەبەری کومیتەی ئاڵمان هەڵبژێردرا کە بریتین لە:
کاک کەمال هادی بەرپرسی کومیتە و سەرپەرستی پەیوەندیەکان
دادە شەهلا مەولوودی بەرپرسی رێکخستن
کاک میلاد ئەفراز بەرپرسی راگەیاندن.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە بەشداران بەڵێنیاندا بەو پەری دڵسۆزی و پاکی و سەداقەتەوە کار و ئەرکە سازمانیەکانیان ببەنە پێش.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران