خەباتمێدیا: سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 5ی گەلاوێژی 1401ی هەتاوی دوو ژنی بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "فەرانەک بەهەشتی" خەڵکی تیکاب لە بەندیخانەی ورمێ و" سوهەیلا عابدی" خەڵکی "بیجار" لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە دران.
شایەنی باسە، فەرانەک بەهەشتی، پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستبەسەر و ودواتر لە لایەن دەزگای بەناو دادوەری ڕژیم سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
هەروەها، سوهەیلا عابدیش یازدە ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەستبەسەر و حوکمی سێدارەدانی جێبەجێ کرا.
ئەم دوو ژنە هەردووکیان قوربانی منداڵ هاوسەرین و لە تەمەنێکی بچووکدا بە زۆر بە شوو دراون وپاش کێشە وگرفتیان لە چارەسەرنەکردنی کێشە کانیان تووشی ئەم هەڵەیە بوون.