پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی نرخی برینج لە ماوەی یەک ساڵدا

بەرزبوونەوەی نرخی برینج لە ماوەی یەک ساڵدا

خەباتمێدیاØ›نرخی برینج لە چاو ساڵی ڕابردوو سێ هێندە گرانتر بووە.

بەپێی هەواڵەکان، ئەوڕۆ 4ی گەلاوێژی 1401 نرخی برینجی هاشمی لە بازاڕدا گەیشتۆتە کیلۆیەک 110 هزار تمەن، ئەمە لە حاڵێکدایە نرخی ئەم جۆرە برینجە لە ساڵی ڕابردوو، کیلۆیەک 33 هزار تمەن بوو.

هاوکات چالاکانی ئەم بوارە، پێویستی برینجی ساڵانەی خەڵکی ئێرانیان بە سێ ملیۆن تۆن ڕاگەیاند و دەڵێن بەرهەم هێنانی برینج ساڵانە نزیکی 250 هزار تۆنە و 750 هزار تۆنی دیکەی برینج دەبێ لە وڵاتانی دیکەو هاوردەی ئێران بکرێ.

جێگەی ئاماژەیە، نە تەنیا ڕێژەی بەرهەم هێنانی برینج لە ساڵی ڕابردوو دابەزیوە، تەنانەت هاوردەکردن لە وڵاتانی دیکەوە کەم بۆتەوە و هاوکات نرخی برینج لە ڕێبەندانی 1400 تا ئێستە، زیاتر لە 95 هزار تمەن بەرز بۆتەوە و سفرەی خەڵکی ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەژارتر دەبێت.


2 ساڵ و 3 مانگ و 25 ڕۆژ و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرزبوونەوەی نرخی برینج لە ماوەی یەک ساڵدا

بەرزبوونەوەی نرخی برینج لە ماوەی یەک ساڵدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن