پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی بەرجام لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا

پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی بەرجام لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا

خەبات مێدیا: وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا دەڵێت ئێمە سەبارەت بە بەرجام پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی یەکیەتی ئورووپا دەکەین.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ڕایگەیاند کە نەتەوەیەکگترووەکان خەریکی پێداچوونەوە بە گۆڕینی ڕەشنووسی پێشکەشکراوی یەکیەتی ئورووپایە، سەبارەت بە ڕێکەوتنی بەرجام و بەم نزیکانە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەنجامەکەی بە ئورووپا ڕادەگەیەنین.

پڕایس هەروەها لە کۆنفڕانسێکی ‌چاپەمەنی خۆیدا وتی: ئەو ڕەشنووسەی کە جۆزێپ بۆڕێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئورووپا، لەگەڵ ئامریکا، ڕژیمی ئێران و وڵاتانی دیکەی ئەندامی بەرجام پێشکەش کردبوو، بەشێوەیەکی سەرەکی لەسەر هەمان ڕێکەوتنە کە لە مانگی جۆزەردان ئەمادە کرابوو.

جێی باسە کە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا پێداگری کردەوە کە ڕێکەوتنی بەرجام لەئێستادا بە قازانجی بەرژەوەندی نیشیتمانی ئامریکایە، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە دەرفەتەکە بێسنوور نیە.
هەروەها هەرلە سەر ئەم بابەتە، گیلاد ئەردان، باڵیۆزی ئیسراییل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی سێشەممە باسی لەوە کرد کە ڕژیمی ئێران زیاتر لە هەمیشە لە چەکی ناوکەیی نزیک بووەتەوە.
ناوبراو هەروەها لە دوای کۆبوونەوەی شۆرای ئەمنیەت وتی: دەست پێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی ناوکەیی نەتەنیا ناوچەکە بەڵکوو هەڕەشەیه بۆ سەر هەموو جیهان و شۆرای ئەمنیەتی یەکیەتی ئورووپا لەم بابەتەدا هیچ هەنگاوێک هەڵناگرێت.
لەلایەکی دیکە، دۆناڵدترامپ لە یەکەم گردبوونەوەی لەگەڵ کۆماریخوازان لە واشنگتۆن وتی: دەوڵەتی بایدێن ڕێگەی بە ڕژیمی ئێران داوە کە پەرە بە چەک و چۆڵە ناوکەییەکەی بدات، بەڵام لەکاتی دەسەڵاتی من وەها پڕۆسەیەک بۆ ڕژیمی ئاخوندی ڕێگە پێدراو نەبوو.
ترامپ هەروەها لە قسەکانیدا ڕەخنەی لە کاردانەوەی دەوڵەتی بایدن لە گۆڕەپانی ناوخۆیی و دەرەکی گرت و وتی: بڕوایەکی زۆرم بەوەیە کە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ساڵی 2023 کۆماریخوازێک کۆشکی سپی بگرێتەوە دەست و دەبێتە سەرۆک کوماری ئامریکا.
هەر لەسەر ئەم بابەتە مایک پێنس، جێگری سەرۆک کۆماری پێشوی ئامریکایش، لەو گردبوونەوەدا وتی: ئامریکا دەبێت پابەند بوونی خۆی بۆ ئیسراییل ڕابگەییەنێت و لە ڕێگەی فشار و گۆشەگیر کردنی ڕژیمی ئاخوندی ، ڕووبەڕووی دەستدرێژیەکانی ڕژیم ببنەوە.


2 ساڵ و 3 مانگ و 25 ڕۆژ و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی بەرجام لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا

پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی بەرجام لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن