پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل مام سەلیم قادری
زۆر شت هەن کە مۆری نەستەقی و ڕەوایی بە سەرتاپای ڕزگاری کورد و کوردستانەوە دەنێن و ئازادکردنی کوردستان مسۆگەر دەکەن، جا یەکێک لەوانە بەشداری بەرینی جەماوەری خەڵکی کوردستانە بە هەموو چین وتوێژەکانیەوە لە شۆڕش و ڕاپەڕین بەرانبەر دەسەڵاتی ستەمگەرو دیکتاتۆر. بەشداری تێکڕایی جەماوەری کوردستان لە دیفاع لە نیشتمان و تیکۆشان لە پێنوا هاتنە دیی ئامانجەکانی هۆی بنەڕەتی سەرکەوتن و گەیشتنە بە ڕزگاریی. لە دەفتەری سەروەریەکانی خەباتی نەتەوایەتی و حەقخوزایدا گیانبازان و شەهیدانی گەورەو سەروەرمان هەیە کە گێڕانەوەی بەسەرهاتی خەبات و کۆڵنەدانیان هەوێنی ڕزگاری و دەرس و وانەیە بۆ نەوەی داهاتووی کۆمەڵگە.
لە دەفتەری سەروەران ئەو دەفتەرەی ناوی سەروەران واتە شەهیدە سەربەرزەکان بۆتە گوڵی هەموو ڕووپەڕەکان، دەبینین هەر لە لاوی ژیری 18 ساڵەوە هەتا پیری 75 ساڵە لە پێناو ویستی گەلە بەشخوراوەکەیاندا تا بەرزترین پلەی تێکۆشان واتە شەهید بوون وگیان بەختکردن سەر دەکەون. با لەم ڕۆژە پیرۆزەدا کە یادکردنەوەیە لە شەهیدان و دەرس وەرگرتن لە کردەوە هەرە باشەکانیانە، یادی وەفاداری پیرە پیاوێک بکەین کە هەموو توانای بەدەنی بۆ هەڵگرتنی چەکێک بە کاربرد کە چیاو لە بن دەوەنان دژی داگیرکەران سەنگەر بگرێ و لە پێناو گەلەکەیدا دوا مانگ و ڕۆژەکانی تەمەنی، پێشکەش بە نەوەی داهاتووی کورد بکا و لە مەیدانەدا جێ بکاتەوە. دوژمنی کورد بزانێ کە شەهید مام سەلیم ئەو شێرە پیاوەی ڕۆژی تەنگانەو هەموو شەهیدەکانی دیکە، ڕێ نیشاندەری ڕێگەی فیداکاری و شۆڕشگێرەکانن و پاش شەهید بوونیشیان یادەکەیان هاوباوەڕانی زیاتر هان دەدا بەرەو خەباتێکی سەرکەوتوو و شۆڕشێکی ڕەوا. هێزە بە کرێگیراوەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی کە چاویان بە ئازادی کوردستان هەڵنەهاتووە و هەڵنایە، ڕۆژی 6/گەلاوێژ/1360 لەشکرێکی تەیار بە تۆپ و تانک و خۆمپارە و هەموو چەکێکی مۆدێرن لە بانەوە بەرەو سەردەشت وەڕێخست. پێشمەرگە هەمیشە وریاکانی کوردستان بۆ ئەوەی کە پێیان بسەلمێنن کە کوردستان تەنیا وەک گۆرستان دوژمنانی دانیشتوانی کوردستان و گەلی کوردە، لە نزیک (زەرواو) لە سەر جادەی بانە سەردەشت سەنگەریان لێگرتن و دایاننەبەر ئاگری توند و دوژمن تەزێن و تەواوی ئەو هێزە تەیارەیان تێک شکاند و تەفروتونایان کردن و زیاتر لە 50 کەس لە ئەفرادی دوژمن کوژران و 62 کەسیان لێ بریندار بوو و زیاتر لە دە دەزگا تانک و ماشێنیان لە کار خرا و سووتێندران و زیاتر لە 50 قەبزە تفەنگ و هەزاران فیشەک کەوتە دەست پێشمەرگەکان. بەڵام بە داخێکی گرانەوە پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات ، پیرێکی ناو سەنگەری شەرەف و کوردایەتی بە ناوی سەلیم قادری کوڕی فەتاح خەڵکی گوندی (یاکوباوایی) ناوچەی بانە بە گوللەی ڕەشاشی هەلیکۆپتەر پێکراو و لە تەمەنی 64 ساڵیدا شەهید بوو. شەهید مام سەلیم قادری پیاوێکی ئازاو کوردێکی کورد خۆشەویست بوو. پێی وابوو ئازادی کوردستان و ڕزگاری گەلی کورد دەبێ بە خوێن بکڕدڕێ و سەنەدی ئازادی کورد بە خوێنی شەهیدان مۆر بکرێ.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی هەموو شەهیدان بە تایبەت شەهیدە سەربەرزەکانی سازمانی خەبات.


2 ساڵ و 3 مانگ و 24 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن