خەبات مێدیا: ڕێکخراوێکی چاوەدێر لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران دەڵێت: تەنیا لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو 32 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.
لەم 32 کەسە، سێ ژنی تێدایە، کە بە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکانیان دادگایی کرا بوون ئەمە لە کاتێدایە، یەک کەس لەو سێ ژنە لە کاتی هاوسەرگیریی منداڵ دەبێت.
سوهەیلا عابدی، لە تەمەنی پازدە ساڵان هاوسەرگیری کردووە و پاش تێپەڕبوونی دەساڵ لە هاوسەرگیری، هاوسەرەکەی دەکوژێت، بە پێی وتەی ئەو دادگایه کە سزای سێدارە بەسەریدا دەسەپێنێت، ناوبراو بە هۆی کێشەی خێزانیەو، هاوسەرەکەی کوشتووە.
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، سوهەیلا عابدی، 33ساڵان کە ماوەی 8ساڵە لە بەندیخانەیە، ڕۆژی چوارشەممە لەسێدارە درا و فەرانەک بەهەشتی، خڵکی شەریف ئاوای سەربە تیکاب، ماوەی پێنج ساڵ لە بەندیخانە بوو لە ورمێ لەسێدارە درا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و دامەزراوەکانی دیکەی مافی مرۆیی دەڵێن: توندوتیژی بنەماڵەیی یەکێک لە هۆکاری ئەم کوشتنانەیە.
پێشتر دامەزراوەی عەبدولڕەحمان بروومەند و ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی وریایی دابوو، کە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران، قۆناغێکی خێرای لە سێدارەدانیان دەست پێ کردووە و لانی کەم 251کەس لە یەکی ژانویە تا 30ی ژۆئەنی 2022، بەرانبەر بە 11ی بەفرانباری 1400تا 9ی پووشپەڕی 1401، لەسێدارە دراون.
ژمارەی 146کەس بە تاوانی کوشتن، دادگایی کراون.