پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زەرەر و زیانی لافاوی شارەکانی ئێران

زەرەر و زیانی لافاوی شارەکانی ئێران

خەبات مێدیا: بەهۆی زۆری باران بارین لە چەند ناوچەیەکی ئێران ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک کوژراو و بێسەروشوێن بوون.

مێهدی والیپوور، بەرپرسی ناوەندی فریاکەوتنی ڕژیم، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، هەتا ئێستا 71 کەس بەهۆی دروست بوونی لافاو گیانیان داوە و 16کەسیش بێ سەرو شوێنن.
ناوبراو هەروەها وتی، زۆرترین ئاماری زەرەر و زیانەکانی ئەم لافاوە لە پارێزگاکانی تاران، مازەندەران، پارێزگای مەرکەزی، یەزد، لوڕستان، کرمان و چوار مەحاڵی بەختیاری تەئید کراوە.
ناوەندی بوومەلەرزەی ڕژیم هەروەها وتی لە پارێزگاکانی فارس، چوارمەحاڵی بەختیاری، کەهکیلۆیە و بۆیەر ئەحمەد، تاران، ئەلبورز، قەزوێن و سمنان ئەگەری دروست بوونی لافاو هەیە.
بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی فریاکەوتنی ڕژیمی ئاخوندی، ژمارەی کوژراوانی لافاوەکەی ئیمامزادە داوود گەیشتووەتە 18کەس.
جێی باسە کە بەرپرسی گشتی قەیرانی پارێزگای فارسیش هەواڵی گیان دانی ژنێکی عەشایەر لە لافاوی شاخەکانی دەوروبەری سەرچەهان و ئابادە تەشک دا و هەروەها بەرپرسی قەیرانی پارێزگای کرمانیش ڕایگەیاند گەنجێک لەناوچەی سەکەنجی ماهان لافاو بردیەتی و بەوهۆیەوە گیانی داوە.
هەر لەم پەیوەندە دا ڕۆژی هەینی ڕاگەیەندراوە کە لەم ڕۆژانەی دوایی لە پارێزگای فارس 18کەس بریندار بوون.
شایەنی باسە کە بەهۆی دروست بوونی لافاو ئوتووبانی ڕەفسەنجان بۆ یەزد داخراون و هەندێک لەو ئوتۆمۆبیلانەی لەو شوێنە هاتوچۆیان دەکرد لە لافاوەکەدا گیریان خواردووە، بەڵام هەتا ئێستا هێزەکانی فریاکەوتنی ناوچەکە هیچ هەنگاوێکیان بۆ ڕزگار کردنی خاون ئۆتۆمۆبیلەکان نەناوە.
ئەم ئامارانە لە لایەن خودی ناوەندە هەواڵدەریەکانی ڕژیمەوە بڵاو کراوەتەوە کە ئامارە گشتیەکان زۆر لەوە زیاتر لەوەیە باسی لێوەکراوە.
بەداخەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لە چەند ناوچەیەکی ئێران بەهۆی باران بارینی بەخوڕ، خەڵکانێکی زۆر بوونەتە قوربانی و زەرەر وزیانێکی زۆریش بەر هاووڵاتیان کەوتووە کە هەتا ئێستا ئاماری ئەو زەرەر و زیانانە لەبەر دەست دا نیە و ڕژیمی ئاخوندیش هەتا ئێستا هیچ ئامارێکی دروستی بڵاو نەکردووەتەوە و ئەمەش مانای ئەوەیە کە ڕژیمی ئێران دژمنی یەکەمی خەڵکی ئێرانە.


2 ساڵ و 3 مانگ و 20 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زەرەر و زیانی لافاوی شارەکانی ئێران

زەرەر و زیانی لافاوی شارەکانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن