خەبات مێدیا،: بەردەوامی ناڕەزایەتی لایەنگرانی گرووپە عێراقیەکانی سەربە ڕژیمی ئێران.
لەدوای زیادبوونی ئاڵۆزیە سیاسیەکان لەعێراق، سەدان لایەنگری گرووپە عێراقیەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ڕۆژی دووشەممە 10ی گەلاوێژ، بەدروشمی مەرجەعیەتی شیعە دەخەینە سەر تەپڵی سەرمان، لەنزیکی ناوچەی سەوزی بەغدا کۆبوونەوە.
پێشتر هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندبوو کە هێزە ئەمنیەتیەکانی ئەم وڵاتە لەدوای بانگهێشتی دژبەرانی موقتەدا سەدر بۆ خۆپیشاندان لە بەغدا، خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. هەروەها ئەمە لەحاڵێکدایە کە لایەنگرانی موقتەداسەدر لە ڕۆژی شەممەوە چوونەتە ناو پاڕلەمانی عێراق و دەستیان بەسەر ئەو شوێنەدا گرتووە و لەوێ نیشتەجێ بوون و هەروەها دانیشتنەکان بۆ پشتگیری ئەو کەسانە، لەشارەکانی دیکەش دەستی پێکرد.
هەر لەو پەیوەندە دا سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە هاوپەیمانی چوارچێوەی هاو ئاهەنگی نزیک لە ڕژیمی ئێران ڕایگەیاند، لایەنگرەکانی لە بەغدا و هەندێک لە شارەکانی دیکەی عێراق دەست دەدەنە خۆپیشاندان.
هەرچۆنێک بێت لەو بانگەوازەی کە بڵاو کرایەوە، هێزەکانی سەر بەڕژیمی ئاخوندی ئیدیعایان کرد کە کۆبوونەوەکەیان دژ بە هیچ کەسێک نیە، بەڵام ئەم کەسانە ڕاستەوخۆ فەرمان لە گرووپەکانی سەر بەڕژیمی ئێران وەردەگرن بۆ ئاژاوە نانەوە لەم وڵاتە و بە جۆرێک کە ڕژیمی ئێران بیر لەوە دەکاتەوە کە هەژموونی خۆی بەسەر ئەم وڵاتە داسەپێنێت و تەنیا خۆی خاوەن بڕیار بێت و هەوڵ بۆ ئەوە دەدات بە بەکار هێنانی ئەو گرووپ و تاقمانەی لە عێراق دروستی کردوون، هەژموونی ئامریکا و وڵاتانی دیکە لە ناوچەکە کەم بکاتەوە.
شایەنی باسە کە لە خولی نوێی گرژییەکان لە بەغدا لەدوای ڕەدکردنەوەی بەربژێری گرووپە شێعەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەرۆک وەزیران لە لایەن سەدرەوە دەستی پێکرد. محەممەد شیاع ئەلسوودانی کە لەلایەن چوارچێوەی هائاهەنگی وەکوو بەربژێری سەرۆک وەزیران ناسرابوو، لایەنگرانی سەدری ورووژاند و هەروەها ئەوان، هەموو ڕێبەرە عێراقیەکانیان بە گەندەڵکار تاوانبار کرد.