پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ خەڵکی کوردستان

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ خەڵکی کوردستان
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

ئه‌مساڵ جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی دیارو به‌رچاو پێشوازیان له‌ هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێ کرد.

 جەماوەری ستەملێکراوی کوردستان!

ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران!

ئه‌‌‌مساڵ جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری کوردستان به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی دیارو به‌‌‌رچاو پێشوازیان له‌‌‌ هاتنی جه‌‌‌ژنی نه‌‌‌ورۆز و ساڵی نوێ کرد.
بە بۆنەی بەڕێوەبردنی سەرکەوتوانەی ڕێوڕه‌‌‌سم و بۆنەی نەورۆز و ساڵی نۆێ‌ 1398 ی کۆچی خۆری کە لە شارو دێکانی کوردستان به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی دیار و به‌‌‌رچاو بەڕێوە چوو،سپاسی بێ‌ پایانی خۆمان پێشکەش بە خەڵکی کوردستان، کچان،کوڕان و هەموو چین و تۆێژەکانی کوردەواری و ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی سازمانی خەبات دەکەین کە بە لە خۆبوردویی و بە بێ‌ گوێدانە هەڕەشەکانی هێزەسەرکوتگەرو ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئاگری نەورۆزیان لە سەر چیاکان و لە شارو لە دێ‌کانی کوردستانی ئازیز کردەو. دوباره‌‌‌ ئه‌‌‌م بۆنه‌‌‌ پیرۆز و مه‌‌‌زنه‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانیه‌‌‌تان پیرۆزبێ.

ئەو هیممەت و لە خۆبوردوییەی جەماوەری قارەمانی کوردستان لەم هەلومەرجەدا کە هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم، جینایەت و سەرکوت و چەوسانەوەی تێکۆشەرانیان لە ناوخۆدا پەرە پێداوە، دەرخەری دوو ڕاستی حاشا هەڵنەگرە، ئەویش نامەشروع بوونی رژیم، بە هەموو لق و پۆپەکانیەوە و راستیەکەی دیکەش ڕەوتی ڕوخان و لە ناوچونی یەکجاری ئەو دەسەڵاتە نگریسەیە لەلایەن خەڵکی وەزاڵەهاتوی ئێران و کوردستان.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وەک تەشکیلاتی پێشڕەو وە خەباتکاری رێگەی ئازادی گەل و نیشتمان و خاوەن پڕنسیپ و ئوسوڵی شۆڕشگێڕانە، جارێکی یکە دووپاتی دەکاتەوە و بەلێن بە ڕۆحی شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگەی ئازادی و جەماوەریی خۆڕاگری کوردستان دەداتەوە کە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کورد و ڕوخانی رژیمی ئاخوندی لە شۆڕشی ڕەوا بەردەوام دەبێ‌ و هیچ لەمپەرو کۆسپێک کار ناکاتە سەر بڕیاری قایم و پتەوی لە پێناو ئامانجە ڕەواکاندا.

سەرکەوی خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان
بڕوخی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
3ی خاکەلێوەی 1397 کۆچی خۆری


5 ساڵ و 7 مانگ و 26 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ خەڵکی کوردستان

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ خەڵکی کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن