خەبات مێدیا: بەردەوامی سەرکوتی بەهاییەکان و باقی ئایینەکانی دیکە لە لایەن ڕژیمی ئێران.
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان لەناوخۆی وڵات و بەتایبەت لە کوردستان، باس لەوە دەکەن کە ڕژیمی ئێران بەردەوامە لە سەرکوت و سووکایەتی کردن بە ئایینە جۆراوجۆرەکان لە ئێران، بەتۆمەتی سیخوڕی کردن، بێ ڕێزی کردن بە ڕێبەری ئەو وڵاتە و هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕژیم.
جێی ئاماژەیە کە ڕژیمی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاری ئاخوندان دەستیان داوەتە دژایەتی کردنی ئایین و نەتەوەکانی ئێران و دەڵێن لەئێران تەنیا یەک نەتەوە و ئایین هەیە و دەبێت هەموو کەسێک ئەو ئایینە پەیڕەو بکات، هەموو کەسێکیش دەبێت بە زمانی فەرمی ئەو وڵاتە کە زمانی فارسیە قسە بکات. هەروەها هەموو تاکێکی کۆمەڵگا دەبێت ڕێز لە ڕێبەری ئەو وڵاتە کە کەسێکی دیکتاتۆر و دژی خەڵکی ئێرانە بگرێت.
شایەنی باسە کە لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان چەند جۆر ئایین و نەتەوەی جۆراوجۆر هەن کە بەخراپترین شێوە لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی دەچەوسێنەوە، تەنیا بە بیانوی ئەوەی کوردن یان ئایینەکەیان ئیسلام نیە. لە ئێران هەرکەسێک ناڕەزایی دژبە دۆخی خراپی ژیان دەر ببڕێت بەتۆمەتی جۆراوجۆر زیندانی یان لەسێدارە دەدرێت.