پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری سازمانی خەبات لە رێورەسمی نەورۆزی لە ئۆسلۆ

بەشداری سازمانی خەبات لە رێورەسمی نەورۆزی لە ئۆسلۆ

خەباتمێدیا: رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەبات و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمان بەشداریان لە رێورەسمی نەورۆزی لە ئۆسلۆ کرد.

خەباتمێدیا: رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەبات و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمان بەشداریان لە رێورەسمی نەورۆزی لە ئۆسلۆ کرد.
رۆژی شەممە 3ی خاکەلێوەی 1398ی هەتاوی بەرامبەر بە 23ی مارسی 2019 لە سەر بانگهێشتی نوێنەرایەتی شۆرای میللی مقاومەت و سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران، هەیئەتێک لە رێکخستنی دەرەوە و کۆمیتەی نۆروێژی سازمان و ئەندامانی رێکخراوی ئافرەتان، بەشداریان لە رێورەسمێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی هەتاوی کرد.
هەیئەتی بەشدار کە بریتی بوون لە بەرێزان: عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنی دەرەوەی سازمان، مەحمود یوسفی بەرپرسی پێوەندیەکانی کۆمیتە، عومەر کەریمی، کوێستان کەریمی، مەهاباد عەزیزی، کەژاڵ کاکەیی، ئارەزوو بەهرامی، ئەندامانی رێکخراوی ئافرەتان، و ژمارەیەک لە لاوانی سازمان.
پەیامی پیرۆزبایی سازمان بەبۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێی هەتاوی لەلایەن عەلی بەهرامیەوە پێشکەش کرا و لە نزیکەوە هەیئەتی سازمان جەژنە پیرۆزەیان بە ئەندامان و بەرپرسانی سازمانی موجاهیدین و شۆرای میللی مقاومەت لە نۆروێژ و وەلاتانی سکاندیناوی پێشکەش کرد.
رێورەسمەکە لە پاش پەیام و شێعری تایبەت بە نەورۆز تەرخان کرا بە شادیی و هەڵپەرکێ و رەقس و سەمای نەتەوەکانی ئێران





5 ساڵ و 7 مانگ و 25 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری سازمانی خەبات لە رێورەسمی نەورۆزی لە ئۆسلۆ

بەشداری سازمانی خەبات لە رێورەسمی نەورۆزی لە ئۆسلۆ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن