شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێنجی خەرمانان ڕۆژێکی گرینگ و مێژوویی

پێنجی خەرمانان ڕۆژێکی گرینگ و مێژوویی
ساسان هه‌ورامی

پێنجی خەرمانان یادی دامەزراندنی تەشکیلاتێک، یادی سەرهەڵدانی ئەستێرەێک و هیواو هێزێکە کە ٤٢ ساڵ بێ وچان و بەردەوام بۆ رزگاری و مافی گەلی  کورد تێکۆشاوە.

ساسان هه‌‌‌ورامی

 پێنجی خەرمانان یادی دامەزراندنی تەشکیلاتێک، یادی سەرهەڵدانی ئەستێرەێک و هیواو هێزێکە کە ٤٢ ساڵ بێ وچان و بەردەوام بۆ رزگاری و مافی گەلی  کورد تێکۆشاوە. مێژوو و خەباتی بێ وێنەی شەهیدان و درێژەدەرانی ڕێگاکەیان ئەوەیان سەلماندوە .

٤٢ساڵ لەوەپێش ئەستێرەیکی درەوشاوە لە شەوەزەنگی  ئاسمانی کوردستان بوو بە هیوا بۆ گەلی  کوردی مافخوراو. مامۆستا سەید جەلال حوسەینی لە پێنجی خەرمانانی ١٣٥٩ چەخماخەی بزووتنەوەیێکی داگیرساند کە ساڵ لە دوای ساڵ و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ درێژەدەرانی ڕێگاکەی  له‌‌‌ ڕۆڵەکانی نیشتمان بەو پەڕی هەستی شۆرشگێڕی و خەباتەوە، درێژەدەری ڕێگاکەین و بەردوامن لە سەر ڕێبازی پڕ لە شانازی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.

لەم ڕۆژە پڕ شکۆیه‌‌‌دا بەڵێن نوێ دەکەینەوە لە گەڵ شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات، ئەو شەهیدانەی کە لە سیاچاڵەکانی ڕژیمی خوێنمژی ئاخوندی تا دوا هەناسەی ژیانیان درووشمی بژی گەلی کوردو بژی سازمانی خەباتیان وتەوە، ئەو شەهیدانە کە بە برینداری لە زیندانەکانی رژیمی ئاخوندی گیانی ئازیزیان پێشکەش بە گەل و نیشتمان کرد و ملیان بە چەواشە کاری رژیمی ئاخوندی نەدا و سەربەرزانە شەهید بوون.

لە سەرنگەری شۆڕش و تێکۆشانداو لەم ڕۆژەدا، بەڵێن نوێ دەکەینەوە و دڵنیاتان دەکەینەوە ڕێگای شەهیدان بەردەوامەو تا دوا دڵۆپی خوێنمان لە سەر رێبازی سازمانی خەبات و تا سەرکەوتن و بە جێ گەیاندنی  مافی گەلی کورد سوورین.

مێژووی ٤٢ ساڵە و تێکوشانی سازمانی خەبات  لە ئاستێکی پڕشنگدار و خەباتی نەپساوەیەو سەرەڕای هەموو کۆسپ و کێشەێک کە هاتۆتە ڕێگەی و تا ئێستاش نەیاران و دژمنان کێشەی بۆ دروست دەکەن، ئامانجی پیرۆزی خۆی بە جێ گەیاندووە. شۆڕشی بێ وچانی خەڵکی کورد لە ریزەکانی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات ئەویان بۆ دۆست و دوژمن سەلماند کە سازمانی خەبات لە سەر ڕێباز و ئەو ئایدیۆلۆژیەی کە جەنابی ماموستا سەید جەلال دایناوە بەردوامە تا لوتکە .

 لە بارودۆخی ئێستای ئێران و بە تایبەتی بارودۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە  بە دژوارترین ئاستەکانی خۆی گەیشتوە،دڕێژەدەرانی ڕێگاو بیروباوڕی گەورە پیاو جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسینی نەوە بە نەوە دمێنێتەوە و بەردەوامن .

پێنجی خەرمانان ڕۆژێک که هەموو کوردێک و هەمو کەسێکی شۆڕشگێر و لەسەر بیرو باوەری سازمانی خەبات یادی دامەزراندنی ئەو ماڵە پڕ شکوەی کورد دەکەن و بەرزی ڕادگرن پێنجی خەرمانان لە هاو بیروو باوەڕانی سازمانی خەبات بە تایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و دانیشتوانی کوردستانی ئێران پیرۆز بێ.


2 ساڵ و 3 مانگ و 15 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێنجی خەرمانان ڕۆژێکی گرینگ و مێژوویی

پێنجی خەرمانان ڕۆژێکی گرینگ و مێژوویی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن