شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دۆخی ژیانی خەڵک لە ناوچە سنووریەکانی ئێران

دۆخی ژیانی خەڵک لە ناوچە سنووریەکانی ئێران

 


خەبات مێدیا: دۆخی ژیانی خەڵکی ناوچە سنووریەکانی ئێران لە نێوان ژیان و مردن دایە. هەژاری و خۆکوشتن، مەترسیە سەربازیەکان کە هەڕەشە لە خەڵکی ناوچە سنووریەکان دەکات، بێکاری و دەیان هۆکاری دیکە بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە دانیشتووانی ئەو ناوچانە.



ڕوخساری ئازار چەشتووی ژنانی بەلووچ، منداڵانێک کە هیچ ناسنامەیەکیان نیە، ژنانێک کە زیاتر لە ١٠ جار منداڵیان بووە، نەخوێندەواری و نەبوونی سەرەتاییترین خزمەتگوزایەکانی ژیان، بەشێوەیەک کە ماڵ و حاڵی زۆربەی دانیشتوانی سیستان و بەلووچستان تەنیا کەپرێکە کە لەنێو دڵی بیابان دامەزراوە.



هەموو ئەمانە میکانیزمێکی ورد بۆ دروستکردنی نایەکسانی لە نێوان گرووپە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران نیشان دەدات. ڕووداوەکانی ئەو دواییانە لە شاری سەراوان، بێ گومان داواکاری کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی سیستان و بەلووچستان بوو.



ئەم پارێزگا هەژار نشینە یەکێک لە زۆرترین ڕێژه‌‌‌ی بێکاری به‌‌‌ جیاواز له‌‌‌ پارێزگاکانی دیکەی ئێرانی هەیە. جوێ لەمە، دۆخی کلتووری و کۆمەڵایەتی لەم پارێزگایە و باقی پارێزگا سنووریەکانی ئێران بەشێوەیەک خراپە کە ئاماری خۆکوژی بەتایبەت لەنێوان ژنان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ له‌‌‌ زیادبوون دایه‌‌‌.



لەم ڕاپۆرتە دەپرژێینە سەر ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و کلتووریه‌‌‌کان و هه‌‌‌روه‌‌‌‌ها ڕاده‌‌‌ی نه‌‌‌بوونی وهەژاری لە پارێزگا سنووریەکانی ئێران. سیستان و بەلووچستان، کوردستان، ئیلام و بوشێهر لە بێ بەشترین و بێ خزمەتگوزاریترین پارێزگاکانی ئێرانن. بە وتەی نوێنەری زاهێدان لە پاڕلەمانی ڕژیمی ئێران، سێ چوارەمی خەڵکی سیستان و بەلووچستان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. ئەمە لە کاتێکدا باس کراوە کە ڕێژەی وەبەرهێنان زۆر کەمە و هەر لە ئاکامدا ئەمەش دەبێتە هۆی نرخی زۆری بێکاری و هەژاری.



زۆربەی خەڵکی سیستان و بەلووچستان بەهۆی نەبوونی سەرچاوەیەکی داهات و کەمتەرخەمی دەسڵاتدارانی ڕژیم، خەڵکی ئەم ناوچەیە ڕوویان لە قاچاخی سووتەمەنی و مادەی هۆشبەر کردووە کە بەو هۆیەوە ڕۆژانە چەندین کەس لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم دەکوژرێن. ئەمە لەکاتێک دایە کە تەنیا بە دروستکردنی چەند پڕۆژەیەکی کار لەم ناوچەیە، خەڵک چیتر پێویست ناکات گیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە، بەڵام بەداخەوە ڕژیم نەک هیچ پڕۆژەیەک لەم ناوچانە دروست ناکات، بەڵکوو دەستی بەسەر هەموو داهاتی ژێر زەمینی و سەر عەرزی ئەم ناوچانەدا گرتووە و ڕێگە نادات خەڵکی ئەو ناوچانە سوودی لێ وەربگرن. ئەمە لە کاتێکدایە کە وڵاتی ئێران یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لە باری ئابووریەوه‌‌‌، بەڵام داهاتی ئەو وڵاتە نەتەنیا سەرفی خەڵکەکەی ناکرێ, بەڵکوو بۆ پەرەسەندنی ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکە وهەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ میلیشیا تیرۆریستیەکانی سەر بە ڕژیم و بۆ پەرەپێدانی سەرکوت و چەوسانەوەی خەڵکی هەژار کە لەو ناوچانەی حکومەتی ئاخوندی دەستێوەردانی تێدا هەیە بەفیڕۆ دەڕوات.



شایانی باسە کە لە کوردستانیش ڕۆژانە چەندین گەنجی کورد بەهۆی نەبوونی هەلی کار و نەبوونی هیچ داهاتێک بۆ بژێوی خۆیان و خانەوادەکەیان، ڕوو لە کاری کۆڵبەری و کەڵ و پەلی قاچاخ دەکەن، کە بەداخەوە ڕۆژانە گوێمان لە کوژرانی گەنجانی کورد دەبێت کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە بەناو ئەمنیەکانی ڕژیمەوە تەقەیان لێ دەکرێ و دەکوژرێن.



 


 

2 ساڵ و 3 مانگ و 14 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

دۆخی ژیانی خەڵک لە ناوچە سنووریەکانی ئێران

دۆخی ژیانی خەڵک لە ناوچە سنووریەکانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن