پاش چەند حەوتوو نیگەرانی بەردەوام لە سەر دۆخی نادیاری سپیدە ڕەشنۆ (ئەو ژنەی لەنێو پاسێک و لەنێو خەڵک ناڕەزایی دژ بە حیجابی زۆرەملێ ڕاگەیاند)، و دەست پێکردنی زنجیرە توویتگەلێک بە دانانی هاشتەگی، سپیدە لە کوێیە؟ ڕاگەیاندنەکانی ڕژیمی ئاخوندی وینەی سپیدە ڕەشنۆ" یان بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان کە شەوی شەممە 7 گەلاوێژ لە بەرنامەی 20:30 دەنگ و ڕەنگی ڕژیمی ئاخوندی بڵاو کرایەوە، لە کاتی گێڕانەوەی یەکلایەنەی ململانێی زارەکیی پیاوێک کە باسی حیجابی زۆرەملێ و سپیدە ڕەشنۆ لە نێو پاسێکدا دەکات. بۆ چەند چرکەیەک سپیدە لە شوێنێکی هاوشێوەی ستۆدیۆ لەکاتی وتنی وشەگەلێک کە خواستی ڕژیمی ئێرانە بڵاو کرایەوە.
کات و شوێنی ئەم ڤیدیۆیە نادیارە و ناوبراو لەم ڤیدیۆیەدا بە ڕوخسارێکی مات دەبینرێت و لە ناردنی فیلمی ئەم دەمەقاڵێیە باس لە مەسیح عەلی نژاد و کەسێکی دیکە دەکات.
جێی باسە کە سپیدە ڕەشنۆ، تەمەن 27ساڵان، هونەرمەند، چیرۆک نووس و سەرنووسەر کە لەدوای ناڕەزایەتی بە ڕایحە ڕەبیعی،( ئەو ژنە مەحەجەبەی نێو پاسێکە) کە لە سەر حیجابی زۆرەملێ هەڕەشەی لە سپیدە کردبوو کە ڤیدیۆی ناڕەزایەتیەکەی سپیدە بۆ سپای ترۆریستی پاسداران دەنێرێت ، ڕۆژی 15ی جۆزەردان دەست بەسەرکرا.
هەروەها لە چەند حەوتوویی ڕابردوو بەکار هێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ناڕەزایەتیان دژ بە دۆخی نادیاری سپیدە لەدوای گیران و بێدەنگ بوونی کەس وکاری ناوبراو دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سپیدە ڕەشنۆ لە کاتی گیرانی، لە مافی دەست پێڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە و ئەم بابەتە، بۆتە هۆی نیگەرانییەکانی زۆرتر سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو.
شایەنی باسە کە لە ڕۆژانی یەکەمی مانگی گەلاوێژ، ڤیدیۆیەک لە دانپێدانانی زۆرەملێی ژنێک بڵاو کرایەوە کە هەواڵدەری فارس ئیدعای کرد ک سپیدە ڕەشنۆیە، پاش بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە هەندێک لە هەواڵدەریەکان لە سەر زاری سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند ئەو ژنەی لەم فیلمەدا دەبینرێت و ڕوخساری مات نیشان دراوە، سپیدە نیە، بەڵکوو ژنێکە کە لە نێو پاسێکدا لەگەڵ ژنێکی موحەجەبە، لەسەر حیجابی زۆرەملێ، دەبێتە شەڕیان و بەو هەۆیەوە دەستی بریندار دەبێت.
هەر لەم بارەوە ئارش سادقی،چالاکوانی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو، لە تویتێکدا وتی شۆێنی گرتە فیلمی ئێعترافاتی زۆرەملێی ژنێک کە وتبوویان سپیدەیە، ژوورێکی تایبەت بە ئێعترارافاتی ڕاگەیاندنی بەندی یەکی ئەلفە لەو زیندانە . چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی بەندکراو باسی بەندی یەکی ئەلف وەکوو یەکێک لە زیندانە نهێنیەکانی ڕژیمی ئێران دەکەن.
بڵاو کردنەوەی گرتە ڤیدیۆگەلێک لە دانپێدانانی زۆرەملێی بەندکراوانی سیاسی و چالاکوانانی مەدەنی لە ڕاگەیاندنەکانی ڕژیمی ئاخوندی پێشتریش هەبووە، بەڵام لە دوای بەردوامی ناڕەزایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم دواییانە، بڵاو کردنەوەی ئەم ڤیدیۆیانە لە دانپێدانانی زۆرەملێی هاووڵاتیانی ئاساییش پەرەی سەندووە.