پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک بەمەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سەپێندراو لەلایەن دادگای ڕژیم

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک بەمەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سەپێندراو لەلایەن دادگای ڕژیم

خەبات میدیا: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز کە پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە سزای ۱۰ مانگ بەندیخانەی بەسەردا سەپا بوو, بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سەپێندراو گواسترایەوە بۆ زیندانی سەقز.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو, ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ۱۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۱ی کۆچی خۆری, زەمانه زیویە پاش ڕۆیشتنی بۆ بەشی جێبەجێ کردنی سزای دادگای ئینقلابی شاری سەقز دەسبەسەرکرا و بۆ جێبەجێ کردنی سزای سەپێندراو بەسەریا ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی سەقز کرا.
سزای سەپێندراو بۆسەر ناوبراو کە ۱۰ مانگ زیندان بوو بە ڕای دادگای پێداچوونەوە گۆڕاوە بە ۲ مانگ و ۱µ ڕۆژ سزای تەعزیری و · مانگ و ۱µ ڕۆژ سزای تەعلیقی.
ئەم هاووڵاتییە لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ بۆ تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیون دژ بە ڕژیم لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سەقز بە بەڕێوەبەرایەتی جەواد موستەفایی سزای بەسەردا سەپا بوو.
شایانی باسە زەمانە زیویە ۲۹ ساڵەو دەرچووی زانکۆ لە ڕشتەی حقوق و دایکی منداڵێکی ۴ ساڵەیە کە لە ماوەی دەستبەسەر کردنی لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەری بێبەش بووە.


2 ساڵ و 3 مانگ و 11 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک بەمەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سەپێندراو لەلایەن دادگای ڕژیم

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک بەمەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سەپێندراو لەلایەن دادگای ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن