پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆتایی هاتنی ئەم خولەی دانوستانەکانی بەرجام

کۆتایی هاتنی ئەم خولەی دانوستانەکانی بەرجام

خەبات مێدیا: پاش ۴ ڕۆژ دانوستانی بەرجام لە شاری ویەن, مەقامێکی ئۆروپایی هەواڵی لە کۆتایی هاتنی ئەم خولە لە دانوستانەکانی دا. ناوەڕۆکی ئەم دانوستانەی ئۆروپا گەڵاڵەی ڕزگار کردنی بەرجام بوو.
لە ئێستادا باس و گیر و دارەکان لە سەر ئەم گەڵاڵەیە کۆتایی پێ هاتووە و ئۆروپا ڕاگەیاندووە مەتنی کۆتایی ئاکامی بابەتەکە بۆ ناوەندی وڵاتەکان بەڕێ کردووە و هیچ ئاڵوگۆڕێکی تێدا نەکراوە کە لە ئێستادا ئەمریکا و دەسەڵاتی ئاخوندی دەبێ بڕیاری ئەوە بدەن کە ئەو گەڵاڵەیە وەر دەگرن یان نا.
ئەمریکا لە کاردانەوەی ڕاگەیاندنی ئەم بابەتەی یەکیەتی ئۆروپا لەسەر کۆتایی هاتنی مەتن و ئەم خولە لە دانوستانەکان, ڕاگەیاند کە "ئەم گەڵاڵەیە تەنیا بناغەی پێش دەست بۆ زیندوو کردنەوەی بەرجامە"و ئەو وڵاتە ئامادەیە تا بەپێی بناغەی مەتنی پێشنیار کراوی ئۆروپا بە زووترین کات ڕێکەوتن بکات. بەو پێیە و ئێستا تۆپ لە زەوینی حکومەتی ئاخوندییە و دەبێ بزانین ئەو گەڵاڵەیە وەر دەگیرێت یان نا.
لەسەر کاردانەوەی ڕژیمی ئاخوندی ماڵپەڕی حکومەتی هەڵبژاردن(انتخاب) دووشەممە شەو لەسەر ناکۆکی لەسەر ئاکامی دانوستانەکان نووسی و ئەوەی کە ئۆروپا دەڵێت ئەوە مەتنی کۆتای یە, لە چاوی ئێران وەکوو بابەتی کۆتایی نییە.
هاوکات ڕۆیتەرز بەگوێرەی هەواڵدەری ئیرنا ڕاگەیاند کە نوێنەرانی دانوستانەکانی ڕژیمی ئێران پاش چەند ڕۆژ وتووێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن لە ویەنەو گەڕاونەتە و بۆ تاران.
"لارنس نورمەن" هەواڵدەری وال ئیستریت ژورناڵ گوتی: ڕوون نییە کە تاران ڕێکەوتنی کۆتایی وەر دەگرێت یان نا. لە حاڵێکدا کە ڕەئیسی گوتوویەتی کە بۆ بە ئاکام گەیشتنی وتووێژەکانی بەرجام, ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەبێت پەروەندەی پی.ئێم.دی (ئەگەرەکانی سەربازی بەرنامەی ناوکەیی ڕژیم) ببەستێت. هەروەها ئەمیر عەبدوڵڵاییان لە پەیوەندیمی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی:(ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بە دووری گرتن لە بابەتە پەراوێزە سیاسییەکان, ئەو بابەتانەی کە ماوە بە شێوەی ئەساسی چارەسەر بکات) کە یەکێک لە دیپلۆماتە ڕۆژئاوایییەکان بە هەواڵ دێڕەکانی گوتووە لە مەتنی ڕێکەوتننامەکە هیچ ئاماژەیەک بەو بابەتە نەکراوە.


2 ساڵ و 3 مانگ و 10 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆتایی هاتنی ئەم خولەی دانوستانەکانی بەرجام

کۆتایی هاتنی ئەم خولەی دانوستانەکانی بەرجام



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن