پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

توندوتیژی دژی ئافرەتان، تاوانێک کە دەسەڵاتی ئاخوندی پەرەی پێدەدا

توندوتیژی دژی ئافرەتان، تاوانێک کە دەسەڵاتی ئاخوندی پەرەی پێدەدا

ئەفسانە ڕەحیمی

ژنان و پیاوان لە وڵاتان و کومەڵگەی خاوەن دیموکراسی، دوو چینی یه‌‌‌کسانن و بە پێی یاسا داڕێژراوەکانیان، مافی هەر دوو ڕەگەز وەک یەکترە و هەڵاواردنی ڕەگەزایەتی یا هەر بوونی نییە وه‌‌‌ یا ئەگەر بوونی هەبێ‌، زۆر کەمەو هەستی پێ‌ ناکرێ‌. بەڵام حکومەتی ئاخوندی ئێران بە پێچەوانەی  بنه‌‌‌ماو یاسا مۆرڤایه‌‌‌تی و جیهانیه‌‌‌کان، سه‌‌‌ره‌‌‌تاییترین ماف و ئازادیه‌‌‌کانی ژنان پێشێل ده‌‌‌کات و گەورەترین سەرکوتیان لە بەرانبەردا دەکات.

ڕژیمی ئاخوندی له‌‌‌ ئێران دا، له‌‌‌ژێر ناوی دین و بنه‌‌‌مای پیاوسالاری و  پاراستنی نامووس و ئه‌‌‌خلاق، ژنی کردۆته‌‌‌ کۆیله‌‌‌ و هه‌‌‌موو مافێکی لێ زه‌‌‌وت کردون. ژنان له‌‌‌ ئێران و کوردستان دا به‌‌‌شێک نین له‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌بردنی کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌، به‌‌‌ڵکو وه‌‌‌ک قه‌‌‌ره‌‌‌واش چاویان لێ ده‌‌‌کرێ و له‌‌‌ ڕه‌‌‌وتی پێشکه‌‌‌وتن و زانست بێ به‌‌‌ری کراون.

ئافرەتان لە ئێراندا بە شێوازی جۆراوجۆر رووبەروویی توندوتیژی دەبنەوەو تەنانەت مافی لەقاودان و دەنگ دەربڕین و پارێزگاری لە مافەکانی خۆشیان نییە، به‌‌‌م شێوه‌‌‌ ئه‌‌‌م ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌ داوکه‌‌‌وتووه‌‌‌، به ‌دارشتنی یاسا و دیارده‌‌‌ی دژه‌‌‌ ئینسانی خۆی، ئافره‌‌‌تانی کردۆته‌‌‌ قوربانی حه‌‌‌ز و ئاره‌‌‌زوه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵێک پیاوی هه‌‌‌لپه‌‌‌رست و داوکه‌‌‌وتوو. 

لە هەفتەکانی رابردوودا بینەری چەندین نمونە بووین کە کچان و ژنان لە شارە جیاوازەکانی ئێران به ‌بیانووی لادان له ‌یاسا و تۆمەتی دینی ، نامووسی و بێ حیجابی هێرشیان کراوەتە سەرو لە لایەن ڕژیم یا خانەوادەکەیان یا خود هاوسەرەکیان کوژراون.

لە ٤ مانگ پێش ئیستاوە لە شارەکانی کوردستان، نزیک به‌‌‌ ٣٣ ئافرەت هه‌‌‌وڵی خۆکوژیان داوه‌‌‌ و ویستویانه‌‌‌ کۆتایی به‌‌‌ ژیانی خۆیان بهێنن، ئەوە کارە ساتێکی گەورەیە.

زیاتر لە چل ساڵە رژیمی ئاخوندی بە دانانی یاسا قێزەون و داوکه‌‌‌وتووه‌‌‌کانی، وەک حیجابی ئیجباری بۆ ئافرەتان،هەروەها جیا کردنەوەی مەکتەبەکانی کوڕان و کچان و لە ڕێگەی هێزە سەرکوتکەرو جنایەت کارەکانیه‌‌‌وه‌‌‌، لە گەڕەک و کۆلانەکان و شەقامەکانی ئێران، ژنان وکچان دەست بەسەر دەکەن. 

لە لایەکی دیکەوه‌‌‌ ئه‌‌‌م ڕژیمه هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دا، له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی پڕوپاگه‌‌‌نده‌‌‌ی نابه‌‌‌جێ وهاندانی سه‌‌‌رکوت و زوڵم و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ دژی ئافره‌‌‌تان درێژه‌‌‌ به‌‌‌ڕه‌‌‌وتی پیاوسالاری بدا و ژنان وه‌‌‌ک چینێکی خزمه‌‌‌تکار و بێ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ر پیاواندا پێناسه‌‌‌ بکات. ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دات که‌‌‌ ژنان جیاواز له‌‌‌ خزمه‌‌‌تکاریه‌‌‌که‌‌‌یان، جسم و له‌‌‌ش و لاریان بخه‌‌‌نه‌‌‌ خزمه‌‌‌تی پیاوانه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی پێشی مارە بڕی بە شیوە کاتی(سیغە) و بڵاوکردنەوەی تەبلیغاتی ناڕاست لە ناو خەڵکدا، ژنیان وه‌‌‌ک یەک بونەوەری بێ ئیختیار و تەنیا بەردەێکی جنسی بۆ پیاوان پێناسه‌‌‌ کردوه‌‌‌و له‌‌‌و ڕێگه‌‌‌یه‌‌‌ش دا ژنان نابێ هیچ ماف و خواستێکیان له‌‌‌ به‌‌‌ر چاوبگیردرێ.

خۆکوژی ئافرەتان لە ئێران و بەتایبەت لە شارەکانی کوردستان هیچ هۆکارێکی نیە بێجگە لە یاسا دواکەوتوەکانی ڕژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی کە لە ژێر ناوی یاساکانی دین پەیڕەویان دەکاو هەروەها دواکەوتویی کۆمەڵێک پیاوی کۆنە بیرو بەرژەوند خواز و ستەمگەر، کە ئامانجیانە ئافرەتان بە تەواوی بکەونە ژێر دەست و لاقی پیاوان وەک موڵکێک چاویان لێ بکرێ و وەک بەردەیه‌‌‌ک هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێ.

بۆ کۆتایی هاتن بەو هەموو زوڵم و ستەمەی دەسەڵات و کۆمەڵێک پیاوی نەفس نزم و کۆتایی هاتن بە یاساکانی دژی ئافرەتان پێویستە ئافرەتان زیاتر تێ‌ بکۆشن بۆ هێنانەدیی مافەکانیان و هەروەها لەناو بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان دا، شانبه‌‌‌شانی پیاوانی دڵسۆزو پێشکەوتوو زیاتر چالاک بن.  ئه‌‌‌رکی سه‌‌‌ر شانی هه‌‌‌موو مرۆڤێکی ئازادیخواز و پیشکه‌‌‌وتوه‌‌‌ که‌‌‌ پشتیوانی له‌‌‌ ماف و ئازادیه‌‌‌کانی ئافره‌‌‌تان بکا و هه موو پێکەوە هه‌‌‌وڵ بۆ کۆتایی هێنان بە چەوساندنەوەو سته‌‌‌م دژی ئافره‌‌‌تان بده‌‌‌ین.


2 ساڵ و 3 مانگ و 9 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

توندوتیژی دژی ئافرەتان، تاوانێک کە دەسەڵاتی ئاخوندی پەرەی پێدەدا

توندوتیژی دژی ئافرەتان، تاوانێک کە دەسەڵاتی ئاخوندی پەرەی پێدەدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن