خەبات مێدیا: ڕۆژی ٢١ی گەلاوێژ واشنتن پۆست هەواڵی لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر سەلمان ڕۆشدی نووسەری کتێبی ئایاتی شەیتانی, لە کاتی وتار دان لە نیویۆرک دا.
پۆلیسی نیویۆرک گوتی: سەلمان ڕۆشدی پاش ئەم هێرشە تیرۆریستییە کە لە کاتی ئاخاوتن بووە, سەر و ملی بەری هێرشەکە کەوتووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. بەپێی هەواڵە گەیشتووەکانی ئەمریکا, پۆلیسی ئەو وڵاتە هادی مەتر, تەمەن ۲۴ ساڵی بە تاوانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە دەستبەسەر کردووە. هادی مەتر لایەنگری حیزبوڵڵای لوبنان و پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی ئاخوندی ئێران و سوپای تیرۆریستی پاسداران بووە.
بوریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا نووسیویەتی کە ئەم هێرشە کە بە چەقۆ کراوەتە سەر سەلمان ڕۆشدی بووەتە هۆی ڕاچڵەکینی; بە گوتەی بوریس جانسۆن سەلمان ڕۆشدی لە کاتێکدا هێرش کراوەتە سەری کە بەپێی یاسای مافی "ئازادی بەیان" لە کاتی ئاخاوتن بووە و هەموو دەبێت پشتگری لەم مافە بکەن.
شایانی باسە خومەینی ساڵی ٦٧ی کۆچی خۆری بە بۆنەی بڵاو بوونی کتێبی ئایاتی شەیتانی کە نووسینی سەلمان ڕۆشدی بوو، حوکمی کوشتنی دابوو وە ناوبراو چەندین ساڵ بە شێوەی نەهینی ژیانی دەکرد.