خەبات مێدیا: ئەگەر چی دەرمانە پزیشکییەکان و کەرەستە سەرەتایییەکان هەرگیز گەمارۆ نەخراوەتە سەریان, بەڵام نرخی هەموو جۆرە دەرمانێک لە نێوان 35 تا 300 لەسەد, لەم ماوەدا بەرز بووەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە چەندین کۆمپانیای دەرمانی وەکوو کۆمپانیا بەرهەم هێنانی دەرمانی، سوبحان"، عەبیدی"، جابر بن حەیان"، کاسپیەن" و سینا، دەرمانەکانی پێشیان بە فرۆشتنی بەرهەمەکانی خۆیان گرتووە, ئەگەری هەیە، نرخی دەرمان دووبارە 50 لەسەد، بەرز بێتەوە.
لەم مانگانەدا، زۆربەی دەرمانەکان یان دەست ناکەوێت و یان لەڕادەبەدەر گران بوون. بە بوونی هەموو ئەم کێشە و گرفتانە، بەڵام ڕژیمی ئێران باس لە پشتیوانی لە بەرهەمی نەتەوەیی وەکوو، گەندەڵی و مافیاکانی سایپا و ئێران خودرۆ"دەکات و ڕێگە نادات بەرهەمی دەرەکی بە کوالێتی باشتر هاوردە بکرێت.
هاوکات وەزارەتی تەندرووستی و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە ڕێکخراوی خواردن و دەرمان، بە جێگەی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆیان، بەردەوام بە دوای ڕێگەپێدانن بۆ بەرهەم هێنانی، بەرهەمی بێ کوالێتی ناوخۆیی و یان هاوردەکردن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی دەرەکی بەشێوەی مافیایی و تاقمی کار دەکەن کە ئەمە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە تەندروستی میللەت هیچ بایەخێکی لای حکومەتی گەندەڵی ئاخوندی نییە.