خەبات مێدیا:کۆمپانیاکان و کەسانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران بە دەستێوەردان لە بەشی زیندەوەرانی نێو ئاو (شیلات)، سەرەڕای کەڵک وەرگرتن لە بەرهەم و داهاتەکان بە بێ ئەوەی کاری بۆ بکەن و یا سەرمایە گوزاری لە سەر بکەن واتە بەشیوەی رانت, ئەم پیشەیانە بەرەو لەناوچوون بردوە.
سەرەرای ئاگادارکردنەوەکانی چاڵاکانی ژینگەپارێزی و زۆرێک لە مامۆستایانی زانکۆ، سەبارەت بە دەستێوەردان وسوود وەرگرتنی کۆمەڵێک لە فەرماندەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە سازمانی شیلات و دامپزیشکی، زۆربەی پلان و هەوڵەکان بۆ پاراستنی ژینگە لەم بەشە داخراون.
لەم نێوانەدا سەرچاوەکانی بازرگانی نێو ئاوەکان لە وەڵات بەبێ لەبەرچاو گرتنی یاسای پێویست لەم بوارەدا,کەمتر بەو کەسانەی کاری پەروەردەی ماسی قزل ئالا دەکەن سپێردراوەو بەڵام بەشی زۆری کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە سپای ترۆریستی پاسداران دراوەو هەروەها ئاسانکاریان بۆ کراوەو پێیان دەفرۆشرێت کە دەبیتە هۆی لاواز بوونی چەرخەی پەروردە لە وڵاتدا.
بەشێک لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە سپاە هەروەها کۆمپانیای (توسعە ابزی پروری تیراژە) کە بەڕێوەبەرەکەی حەمیدڕەزا موجتەبەویە هەروەها کۆمپانیای (شیلات گستر سبلان) کە کازیم محەممدی بەڕێوە بەریەتی، بە وەرگرتنی ملوێنان دۆلارو یورۆ پارەی حکومەتی، ساڵانێکە بە شێوەی مافیا و تاڵان و بە دروستکردنی کۆمانیاکانی درۆ و بێ بناغە،بە نهێنی هاوکاری لەگەڵ سپای تڕۆریستی پاسداران لە قاچاغی کەلوپەل لە کۆمپانیای شیلاتن.
جێگای سەرنجە کە سپای پاسداران بە دانانی مۆرەکانی خۆی لە سازمانەکانی وەک شیلات و دامپزیشکی و کۆمپانیاکانی لە ژێر ناوی تایبەتی لەم چوارچێوە دا توانیویەتی بە دانی زۆرێک ئیجازەی کار کردنی نایاسایی و له دەرەوەی چوارچێوەی بنیانی کێڵگەی پەروەردەی ماسی ئاوی ساردی وەڵات, زیانی قەرەبو نەکراوی بە داهاتی گشتی وەڵات گیاندووە.
شایەنی باسە ئەم کاربەدەستانە بە هاوکاری سپای ترۆریستی پاسداران نەوعە هێلکەیەکی ماسی لە وەڵاتانی اسپانیاو فەرانسە هاوردەی ئێران دەکەن کە ئەم هێلکانە جۆری ڤایرۆسی مەترسیدار VHS وIPNوIHN لە خۆی دەگرێ کە سازمانی شیلاتو سازمانی دامپزشکی دەورێکی سەرەکی دەگێرن لە هاوردە کردنی ئەم ڤایڕۆسانە .
نەخۆشی VHSکە بەچکە ماسیانێک بەشێوەی نایاسایی لە وەڵاتی فرانسە هاوردە دەکرێن کە کێڵگەی ماسی شارەکانی وەک ناوچەی ریجابی کرماشان،جوانڕۆ،روانسر،داریان،سنە،مەریوان،درە تخت، عمارتی لردگان،فارسان و زۆرێک لە پارێزگاکانی وڵاتی گرتۆتەوە کە ئەم نەخۆشیە تایبەت بە ماسیانی ئاوی شیرینیە کە تا ئێستا لە سەر چوار شێوەی جیاوازی ژنیتیکی ناسێندراوە.