پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لە زیندانەکانی ئێران ڕۆژانە یەک کەس لە سێدارە دەدرێت

لە زیندانەکانی ئێران ڕۆژانە یەک کەس لە سێدارە دەدرێت

خەبات مێدیا: حکومەتی ئاخوندی ئێران بەردەوامە لە جێبەجێ کردنی سزای سێدارە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی نا بۆ ئیعدام و نا بۆ زیندان, سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۲۳ی گەلاوێژ, سزای سەپێنراو بۆ سەر ۶ بەندکراو لە بەندیخانەی ئەراک بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر جێبەجێ کراوە.
دوو کەس لەم بەندکراوانە بە ناوەکانی محەممەد مەشهەدئەلکوبە وە وەحید مووسا خانی لە بەندێک بە ناوی قورئانی بۆ جێبەجێ کردنی سزا براون بەڵام پێناسەی ئەو چوار کەسی دیکە ئاشکرا نییە.
محەممەد مەشهەدئەلکوبە تەمەن ۳۲ ساڵ, لە ساڵی ۱۳۹·ی کۆچی خۆری بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەر سەپاوە, هەروەها وەحید مووسا خانی تەمەن ۴۰ ساڵ و لە ساڵی ۱۳۹۹ کۆچی خۆری, بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و سزای سێدارەی پێ دراوە.
ئەم شەش بەندکراوە شەوی یەکشەممە لە کاتێکدا بۆ جێبەجێ کردنی سزا براونەتە ژووری تاکەکەسی کە لە حاڵی لەبەر کردنی قورئان بۆ پێداچوونەوەی سزاکەیان بوون. شایانی باسە لە حەوتووی ڕابردوو سزای سێدارەی دوو زیندانی بە ناوەکانی میلاد بەدرخانی و حوسەین باقرپوور بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر, لە بەندیخانەی ساوە جێبەجێ کراوە. هەروەها بەرەبەیانی ۱۹ی گەلاوێژ سزای سێدارەی مەهدی نوورکەرەمی بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە بەندیخانەی ئەراک جێبەجێ کراوە.
جی بەجێ کردنی سزای سێدارە بۆ مادەی هۆشبەر لە کاتێکدایە کە مافیای مادەی هۆشبەر لە دەستی سوپای تیرۆریستییە و ئەو کەسانە تەنیا بە بۆنەی ئەو دۆخەی حکومەت دروستی کردووە دەبن بە قوربانی.


2 ساڵ و 3 مانگ و 5 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە زیندانەکانی ئێران ڕۆژانە یەک کەس لە سێدارە دەدرێت

لە زیندانەکانی ئێران ڕۆژانە یەک کەس لە سێدارە دەدرێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن