خەبات مێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی در تی ڤی, مایک پەمپێئو وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا کە پێشتر لە لایەن حکومەتی ئاخوندی هەڕەشەی تیرۆری بە بۆنەی کوشتنی تیرۆریست قاسم سولێمانی لێ کرا بوو, بەبۆنەی هەوڵی تیرۆری سەلمان ڕۆشدی لە لایەن لایەنگرێکی ئەو حکومەتەو کاردانەوەی نیشان دا.
پەمپێئو لە لێدوانێکدا لەگەڵ واشنتن تایمز گوتی: وەک هەر هاووڵاتییەکی ئەمریکایی, دەوڵەتی ئەو وڵاتە بەرپرسایەتی لە پێشگرتن بەم هەوڵە تیرۆریستیانە هەیە و دەبێت ئەم تۆڕانە لەو وڵاتە بسڕێتەوە. بۆیە دەبێت تیشک بخرێتە سەر ئەو بابەتە و نە تەنیا من و بنەماڵەکەم, بەڵکوو تاکەکانی ئەو وڵاتەش دەبێت لە هەوڵی دەوڵەت بۆ سڕینەوەی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە دڵنیا ببنە و وە تا چارەسەر کردنی نەسرەون.
ناوبراو گوتی: ئەمانە ڕادەیەکی بەرچاو ئەکتەری بەدفەڕ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن کە گەورەترین هەڕەشەن بۆ وڵاتی ئەمریکا و بەرژەوەندییە ئەمنییەتی و ئابوورییەکانیت لەو ناوچەیە. بۆیە تەنانەت نابێت بیر لەو بکرێتە و کە دووبارە تێکەڵ بە داد و بەستێکی کۆن و ماوە بەسەرچوو بین کە دوور بێت لە کاری ژیرانە و گونجاو.