خەبات مێدیا: بە دەستبەسەر کردنی شەش کەس لە هاووڵاتییەکان لە شاری مەهاباد بە دەستی هێزە سەرکوتکەرە بەناو ئەمنیەتیەکان, ڕێژەی دەستبەسەر کراوان لەو پارێزگایە گەیشتە ۱· کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی هەوڵدەرەی هەنگاو, لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا لانی کەم شەش کەس لە هاووڵاتییەکانی شاری مەهاباد بە ناوەکانی; ناسر ئەحمەد زادە, جەلال مەحموودی, ئەمیر بایزیدی ئازەر, شارام بایزیدی ئازەر, کامبیز بایزیدی ئازەر وە چالاک پیرزاد بە دەستی هێزە تیرۆریستی و سەرکوتکەرەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە, ڕۆژی سێ شەممە ۲µی گەلاوێژ, هێزە تیرۆریستەکانی ئیتلاعات لە مەیدانی تەڕە باری ئەو شارە لاوێکی خەڵکی گویک تەپەیان بە ناسناوی جەلال مەحموودی دەستبەسەر کرد.
هەروەها سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە لانی کەم چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی: ئەمیر و شارام و کامبیز بایزیدی ئازەر و چالاک پیرزاد لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کراون.
هاووڵاتییەکی دیکەش بە ناوی ناسر ئەحمەد زادە ڕۆژی شەممە ۲۲ی گەلاوێژ لە لایەن هێزە سەرکوتکەرە بە ناو ئەمنیەتیەکانەو دەستبەسەر کراوە. بەم پێیە لە پێنج ڕۆژ دا لانی کەم ۱· هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی شنۆ, مەهاباد و بۆکان بە دەستی ئەو دامەزراوە تیرۆریستییە دەستبەسەر کراون کە تا ئێستاش هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە سەر تۆمەت, هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ئەم کەسانە هیچ زانیارێک نەدراوە و ناڕوونە.