خەبات مێدیا: دەستەیەک لە لاوانی شاری تاران بە مەواددی تەقینەوە هێرشیان کردووەتە سەر پادگانی ئیمام هادی "یەکێک لە ئەمنیەتی ترین ناوەندە سەربازییەکانی پایتەختی وڵات.
ئەم پادگانە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ۱۳۹۸ لە سادقییە و جەننەت ئاوا و سەتارخان و ناوچەکانی باکووری خۆرئاوای شاری تاران.
سوپای تیرۆریستی پاسدارن وەک هەمیشە لە سەر ئەم هێرشە بێدەنگی هەڵبژاردووە و هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.