پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەدا هەوڵی خۆکوشتنی دا

سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەدا هەوڵی خۆکوشتنی دا

ڕۆژی پێنجشەممە 27ی گەلاوێژ، سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کورد، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ هەوڵی خۆکوژی دا و خۆی هەڵواسی و حەبی داوەتە کۆرپەکەی و لە ئێستادا لەباری تەندروستییەوە، بارودۆخێکی ناجێگیری هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە 25ی گەلاوێژ، ناوبراو، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و ئەمنییەتی ئیتلاعاتی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ، گوازراوەتە و بۆ شوێنێکی نادیار و بە ماوەی چەندین کاتژمێر خستوویانەتە ژێر زەبر و زۆر و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە و دواتر ناچاری دەکەن تا لە بەرامبەر کامێرادا، بڵێتØ› بارودۆخی بەندیخانە زۆر باشە و هەموو جۆرە پێداویستییەک بۆ خۆی و منداڵەکەی دابین کراوە.
پاش ئەم لێکۆڵینەوە، سوعدا هەوڵی خۆکوشتنی خۆی و منداڵەکەی ئەدات و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە مردن ڕزگاری دەبێت بەڵام دەگوترێت چاوێکی ئازاری زۆری پێگەیشتووە.


2 ساڵ و 3 مانگ و 2 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەدا هەوڵی خۆکوشتنی دا

سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەدا هەوڵی خۆکوشتنی دا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن