خەبات مێدیا: سەرۆکی پێشووی سازمانی پارێزگاری لە ژینگەی ئێران, وریایی دا وشکبونی گۆلی ورمێ و ڕایگهیاند که دهبێت بهههرشێوهیهک بێت ههوڵ بدرێ ڕێگه له وشکبونی گۆلی ورمیه بکرێتهوه. بە گوتەی ناوبراو وشک بوونی کۆلی ورمێ کاردانەوەی ئەمنیەتی دەبێت و بەو بۆنەوە هیچ حکومەتێک لەو وڵاتەدا دەوام ناگرێت.
عیسا کەڵانتەری لە دانیشتنێکدا کە سایتی "انصاف نیوز" ڕێکی خستبوو گوتی: کارناسەکانی وڵات لە نێوان دەیەی ·۰ لەسەر وشک بوونی ئەم گۆلە وریاییان دابوو, بەڵام بەرپرسەکانی وڵات بە خۆ لادان و کەمتەرخەمی بایەخیان بە بابەتەکە نەدا. کەڵانتری گوتی کە ئەگەر گۆلی ورمێ بە تەواوی وشک بێ, بە هەبوونی ئەو ۱۳ ملیار تۆن خوێیە کە تێدا هەیە دەبێت شاری تەورێز چۆڵ بکرێت و ئەگەر ئەم چۆڵ کردنە سەر بگرێت ۱۰۰۰ ملیار دۆلار خەرجی دەبێت. لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری گشتی تەنگە زاریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تازەیی ڕاگەیاندووە کە ۹µ% لە ئەم گۆلە وشک بووە.
جێی ئاماژهیه کەڵانتەری لە دەوڵەتی دووەمی ئاخوند ڕۆحانی سەرۆکی سازمانی ژینگە بوو.