خەبات مێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، کۆڵبەرێکی لاو بە ناسناوی ڕەحیم محەممەدی، خەڵکی شاری بانە شەوی شەممە 28ی گەلاوێژ، بە تەقەی هێزەکانی پادگانی مەرزی بانە کوژراوە. ئەم کۆڵبەرە سینگ و دڵی بەری فیشەک کەوتووە و بە تەقەی ئەو هێزە سەرکوتکەرە گیانی سپاردووە. ناسناوی ئەم کۆڵبەرە بە ڕەحیم محەممەدی تەمەن 37 ساڵ و خێزان دار و باوکی دوو منداڵە وە خەڵکی گوندی هورزە دانیشتووی گوندی کوپیچ سەر بە شاری بانە ناو براوە.